دوای کەمتر لە 30 خولەک، تۆمەتبارێک لە هەولێر گیرا، کە لە نزیک شوقەکانی پارک ڤیو ژنەکەی کوشتبوو.
ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە، تۆمەتبار (ج ، م ، س) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی هاوسەرەکەی لە نزیک شوقەکانی پارک ڤیو لە شاری هەولێر.
ئاماژە بۆ ئەوەیش کراوە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە فەرمانی دادوەرى لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار گیراوە.