زانا هۆڵەندییەكە: لە 11 بۆ 13ی ئەم مانگە بوومەلەرزە دێت

:: PM:08:47:07/04/2024 ‌

ماوە ماوە بەدیار دەكەوێت و مشەوەشی دروست دەكات، ئەو وریایی لە روودانی بوومەلەرزەی گەورە و بچووك دەدات، هەندێكجار قسەكانی راست دەردەچن، بەڵام كۆڵ نادات، دەڵێت كە باسی روودانی بوومەلەرزە دەكات پشت بە جووڵانەوە و شوێنی هەسارەكان دەبەستێت، لە نوێترین قسەكانی زانا هۆڵەندییەكە وریایی لە بوومەلەرزەیەكی نزیك لە نێوان 11 بۆ 13ی ئەم مانگە دەدات.

فرانك هۆگربیتس، زانای هۆڵەندی بوومەلەرزەزان ئەمڕۆ یەكشەم وریایی لە روودانی بوومەلەرزەیەكی گەورە و نزیكی لە 11 بۆ 13ی ئەم مانگە دا، ئەو شوێنەكەی دیاری نەكرد، بەڵام رای گەیاند كە لێكنزیكبوونەوەی چوار كەوتنە سەر یەك هیڵی هەسارەكان لە نۆ بۆ 11ی ئەم مانگە، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چالاكییەكی بەهێزی بوومەلەرزە لە نێوان 11 بۆ 13ی مانگ.

ئەو وریاییەی هۆگربیتس، كە سەرۆكی دەستەی " SSGEOS - Solar System Geometry Survey "یە كە دامەزراوەیەكی توێژینەوەییە و سەرنج دەخاتە سەر چاودێریی ئەندازەی هەسارەكان و پێوەندییان بە چالاكیی بوومەلەرزە لەسەر زەوی، پێش كەمتر لە هەفتەیەك لە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی حەوت پلە بە پێوەری رێختەر لە نزیك تایوان دێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل