ده‌زگای میدیایی ''وشه'' له راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لدا كه لێكدانه‌وه‌ی بۆ كاته‌كانی ئاوابوونی خۆر و مانگ به پشتبه‌ستن به ده‌زگا فه‌له‌كناسییه‌كان به‌ستبوو، یه‌كه‌م ده‌زگای میدیایی بوو كه به‌ر له ره‌مه‌زان، یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان و جه‌ژنیشی دیاری كرد، ئه‌مجاره وێڕای بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته، به هه‌ندێك ده‌ره‌نجامی تری نوێ گه‌یشتووه و ده‌یسه‌لمێنێت كه رۆژی چوارشه‌م 10ی نیسان، له ته‌واوی وڵاتانی مسوڵمان جه‌ژنه و ته‌نیا له رۆژئاوای له‌نده‌نه‌وه تا ده‌گاته رۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ مانگی شه‌وال ده‌رده‌كه‌وێ و سبه‌ی سێشه‌م جه‌ژنیانه.
به‌دواداچوونه‌كه‌ی ده‌زگای میدیایی ''وشه'' هه‌ر ئه‌وكات كه 11ی ئاداری وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان ده‌ستنیشان كرد، رای گه‌یاندبوو كه ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ مسوڵمانان 30 رۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بن و رۆژی چوارشه‌م كه ده‌كاته 10ی نیسان یان 22ی خاكه‌لێوه، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه.
له كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی فه‌له‌كناسی و كاته‌كانی ئاوابوونی خۆر و مانگ، ''وشه'' پشتی به
timeanddate به‌ستووه، پێوه‌ره سه‌ره‌كییه زانستییه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێك له ئاوابووندا مانگ كه‌وته دوای ئاوابوونی خۆر، ئه‌وا مانگی نوێ ده‌ستی پێ كردووه و ئێسته كه زانست پێش كه‌وتووه، به ئاشكرا دیاره له هه‌ر رۆژێكی ساڵدا چ كاتێك مانگ و خۆر ئاوا ده‌بن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌كرێ ده‌ستپێكردنی مانگی ره‌مه‌زان و كۆتاییه‌كه‌شی ده‌ستنیشان بكرێت.
له‌م به‌دواداچوونه‌دا كاته‌كانی ئاوابوونی مانگ و خۆر به ئاسۆی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند شارێكی تر به بنه‌ما وه‌رگیراوه.
له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ، خۆر سه‌عات شه‌ش و 32 خولهك ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام مانگ 12 خولەک زووتر لە شه‌ش و 18 خولهك ئاوا ده‌بێت، كه‌وایه كه‌س ناتوانێ بیبینێت.
ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه مانگی ره‌مه‌زان 29 رۆژه، ده‌بێت ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی نیسان مانگ ده‌ربكه‌وێت یان له ئاوابووندا بكه‌وێته دوای خۆره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی سێشه‌م نۆی نیسان به یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن رابگه‌یه‌نرێت. به‌پێی به‌ڵگه‌كان له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ، خۆر سه‌عات شه‌ش و 32 خوله‌كی ئێواره ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام مانگ شه‌ش و 18 خولهك ئاوا ده‌بێت و هێشتا 12 خولهك مانگ زووتر ئاوا ده‌بێت، كه‌وایه كه‌س ناتوانێ بیبینێت و ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه مانگ نوێ نه‌بووه‌ته‌وه و ده‌بێت مسوڵمانان رۆژێكی تریش به رۆژوو ببن.
ئێواره‌ی سبه‌ی سێشه‌م نۆی نیسان، له هه‌ولێر خۆر سه‌عات شه‌ش و 32 خوله‌كی ئێواره ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام مانگ سه‌عات حه‌وت و 33 خولهك ئاوا ده‌بێت و بۆ یه‌كه‌م جار مانگ ده‌كه‌وێته دوای خۆر و زیاتر له سه‌عاتێك له ئاسمانی هه‌ولێر، زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر هه‌ور نه‌بێت، له هه‌ولێر خه‌ڵك ده‌توانن مانگ ببینن و رۆژی چوارشه‌م 10ی نیسان ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
''وشه'' له ژاپۆنه‌وه بگره تا ده‌گاته نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا، چاودێری كاته‌كانی ئاوابوونی خۆر و مانگی كردووه و بۆی سه‌لمێنراوه له وڵاتی مه‌غریبه‌وه تا ته‌واوی وڵاتانی مسوڵمان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، مانگ ئه‌مڕۆ نوێ نابێته‌وه، به‌ڵكو سبه‌ی ئێواره نوێ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاوه تا رۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا، مانگ ئه‌مڕۆ نوێ ده‌بێته‌وه و سبه‌ی سێشه‌م مسوڵمانانی له‌نده‌ن و نیویۆرك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنیانه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له نیویۆرك خۆر سه‌عات حه‌وت و 28 خوله‌كی ئێواره ئاوا ده‌بێت، له كاتێكدا مانگ سه‌عات حه‌وت و 40 خولهك ئاوا ده‌بێت و 12 خولهك دوای ئاوابوونی خۆر مانگی شه‌وال له ئاسمانه و راستییه‌كه‌ی نوێ بووه‌ته‌وه. له له‌نده‌ن خۆر سه‌عات هه‌شت ئاوا ده‌بێ، به‌ڵام مانگ سه‌عات هه‌شت و 13 خولهك ئاوا ده‌بێت، به‌و پێیه له له‌نده‌ن و به‌ریتانیا سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه.
كه زیاتر به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات دێی، دۆخه‌كه ده‌گۆڕێ و به پێچه‌وانه‌ی له‌نده‌ن، له پاریس سبه‌ی جه‌ژن نییه
كه زیاتر به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات دێی، دۆخه‌كه ده‌گۆڕێ و به پێچه‌وانه‌ی له‌نده‌ن، له پاریس سبه‌ی جه‌ژن نییه و چوارشه‌م یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه، چونكه ئه‌مڕۆ له پاریس مانگ پێنج خولهك زووتر له خۆر ئاوا ده‌بێت.
''وشه'' ئه‌مجاره شاری ره‌باتی پایته‌ختی مه‌غریبی به نموونه وه‌رگرتووه، كه رۆژئاواییترین وڵاتی ئیسلامییه و ئه‌مڕۆ له‌وێ سه‌عات شه‌ش و 53 خولهك خۆر ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام مانگ سێ خولهك زووتر واته له شه‌ش و 50 خولهك ئاوا ده‌بێت، بۆیه مانگی شه‌وال ئه‌مڕۆ ده‌رناكه‌وێت و سبه‌ی ئێواره زۆر به روونی له ئاسمانی ره‌بات به‌دیار ده‌كه‌وێت.
تا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات بێین، ئه‌وا ئه‌مڕۆ دووشه‌م جیاوازیی زووتر ئاوابوونی مانگ له خۆر زیاتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له ره‌بات مانگ سێ خولهك زووتر ئاوا بێت، ئه‌وا له هه‌ولێر 12 خولهك زووتر ئاوا ده‌بێت، له ئیسلام‌ئابادی پایته‌ختی پاكستان 10 خولهك زووتر ئاوا ده‌بێت، له تاران 14 خولهك زووتر ئاوا ده‌بێت، له مه‌ككه 12 خولهك و له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن 33 خولهك زووتر ئاوا ده‌بێت و له هیچ كامێكیان مانگی شه‌وال ده‌رناكه‌وێت.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه ساڵی كۆچی 355 رۆژه و 10 رۆژی له ساڵی هه‌تاوی كه‌متره و ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر 12 مانگه‌كه‌دا دابه‌ش بكرێت، هه‌ر كامێكیان 29 رۆژ و نیویان به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه به‌شێك له مانگه‌كانی كۆچی 30 رۆژ و به‌شێكی تریان 29 رۆژن، ساڵانه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت و هه‌ندێك ره‌مه‌زان ده‌بنه 30 رۆژ.
''وشه'' پێشتر رای گه‌یاندبوو كه شیعه له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كه‌می ره‌مه‌زانی خوارد و له دووه‌م رۆژه‌وه ده‌ستی به ره‌مه‌زان كرد، ناچار ده‌بێ جه‌ژنه‌كه هه‌ر له‌گه‌ڵ سوننه‌دا بكات
''وشه'' پێشتر رای گه‌یاندبوو كه شیعه له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كه‌می ره‌مه‌زانی خوارد و له دووه‌م رۆژه‌وه ده‌ستی به ره‌مه‌زان كرد، ناچار ده‌بێ جه‌ژنه‌كه هه‌ر له‌گه‌ڵ سوننه‌دا بكات و هیچ بیانوویه‌كی نابێت تا جه‌ژنیش دوا بخات، چونكه وه‌ك له سه‌ره‌وه روون كرایه‌وه، له ئێواره‌ی سبه‌ی سێشه‌م نۆی نیسان، مانگ له دوای ئاوابوونی خۆر به ئاسانی له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی ده‌بینرێت، بۆیه عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و كێشه‌یه رزگار بكات و دواتر پێی نه‌ڵێن چاوی له سوننه‌كان كردووه، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر رۆژی چوارشه‌می به یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌مساڵ ته‌واوی وڵاتانی مسوڵمان دووسبه‌ی جه‌ژنیانه .