پێنج ئامۆژگاری بۆ پاراستنی ریخۆڵە

:: AM:10:33:10/04/2024 ‌
پسپۆڕی بواری خۆراك د. ڕیچارد ئەلیسۆن، چەند ئامۆژگارییەكی گرنگی لەبارەی چۆنیەتیی پاراستنی تەندروستیی ڕیخۆڵەكان خستووەتە ڕوو، سەرەتا لە خواردنی ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ هەموو ڕۆژێك، تەنانەت دووركەوتنەوە لە خواردنی ژەمە گەورەكان بۆ ماوەی سێ سەعات پێش خەوتن.

پێنج ئامۆژگاریی گرنگ بۆ پاراستنی تەندروستی ڕیخۆڵە بریتین لە:

- هەفتانە جۆرێكی نوێ لە میوە یان سەوزە بخۆ.

-بەلایەنی كەمەوە 15 بۆ 20 جار خواردن بجویت.

-دووركەوتنەوە لە خواردنی ژەمە گەورەكان لە ماوەی سێ سەعات پێش خەوتن.

 - ڕۆژانە خواردنی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ بخۆ.

- جەستەت بە شێداری بهێڵەرەوە، هەروەها بە درێژایی ڕۆژ ئاوی زۆر بخۆرەوە.


وشە - وشه‌