له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، پێنوێنی بۆرسه‌ی ئێران به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و تمه‌نیش نزمترین نرخی له مێژوودا به‌رانبه‌ر دۆلار تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بازاڕی بۆرسه‌ی ئێران، پێنوێنی گشتیی بۆرسه داڕما و 26 هه‌زار یه‌كه‌ی لێ دابه‌زی. خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت پاره‌كانیان له بۆرسه بكێشنه ده‌ره‌وه و ده‌گوترێ له دوێنێوه 528 ملیار تمه‌ن كێشراوهته ده‌ره‌وه.
''مێهرنیوز''له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا قه‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له بازاڕی بۆرسه هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه گه‌یشتووه‌ته دوو تریلیۆن و 218 ملیار تمه‌ن.
تریلیۆنێك و 700 ملیار تمه‌ن له بازاڕه‌كه هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه.
هاوكات ماڵپه‌ڕی ''تجاره‌ت نیوز''ی ئێرانی له ژێر مانشێتێكدا به ناوی ''شه‌مووی ره‌شی بۆرسه''، باسی له دابه‌زینی بازاڕه‌كه كردووه و نووسیویه‌تی، تریلیۆنێك و 700 ملیار تمه‌ن له بازاڕه‌كه هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه.
له بازاڕه‌كه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵك ده‌خوازێت پشكه‌كانی بفرۆشێت نایه‌وێت بیكڕێت، بۆیه باس له‌وه ده‌كرێ 99%ی بۆرسه كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تی فرۆشتن نه‌ك كڕین.
هاوكات به‌های تمه‌نیش زیاتر دابه‌زی و به‌رانبه‌ر دۆلار نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد. هه‌ر ئێسته له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 66 هه‌زار تمه‌ن.
گرنگترین هۆكاری ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی ئابووری ئێران بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له نێوان ئێران و ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێته‌وه، چاودێرانی ئابووری پێیان وایه ئابووریی ئێران له دۆخێكی زۆر شپرزه‌دایه و توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌رانبه‌ر قه‌یرانه‌كان پارێزگاری له خۆی بكات، هێشتا جه‌نگ ده‌ستی پێ نه‌كردووه خه‌ریكه بۆرسه داده‌ڕمێت، ئه‌گه‌ر جه‌نگ ده‌ست پێ بكات چاوه‌ڕوانیی داڕمانێكی زۆر خراپتر له ئابووریی ئێران ده‌كرێت.