له‌باره‌ی مردنی سزادراوێك، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، ئه‌و په‌یج و ده‌زگایانه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌مایان له‌باره‌ی مردنی گیراوێك بڵاو كردووه‌ته‌وه ده‌درێنه دادگا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ماڵباتی سزادراوی كۆچكردوو "ئه‌سعه‌د حوسێن ئه‌حمه‌د" كردووه و ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ناوبراو ماوه‌ی 22 ساڵه به دوو ماده‌ی یاسایی (406) و (169) به ماوه‌ی سزای سێداره و پێنج ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانی سزا درابوو، نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌بووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گورچیله‌كانی دروست كردبوو و له ڕێگه‌ی تیمه‌كانیانه‌وه هه‌فتانه دوو جار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرا و شووشتنی گورچیله‌ی بۆ ده‌كرا.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كرا، به‌ڵام مردن له ده‌ست خوایه و خوای گه‌وره ئه‌مانه‌ته‌كه‌ی لێ وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
" بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نن كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌باره‌ت به كۆچكردوو له هه‌ندێك له په‌یج و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ڕاستییه‌وه دوورن و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یج و ده‌زگایه‌نه تۆمار ده‌كه‌ن كه ئه‌م هه‌واڵه ناڕاسته‌یان به ناوی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو بڵاو كردووه‌ته‌وه و به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست هه‌وڵی ناوزڕاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان ده‌ده‌ن" له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وا هاتووه.