هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی بۆ سه‌ر بازاڕه‌كانی ناوخۆی ئێران هه‌بووه و به‌های تمه‌نی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاند.
نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی رابردوو به 60 هه‌زار تمه‌ن بوو، كه‌چی دوێنێ گه‌یشته 66 هه‌زار و بەرەبەیانی ئه‌مڕۆیش گه‌یشته 67 هه‌زار تمه‌ن و ئێستەیش لە سەرووی 69 هەزار تمەن دەفرۆشرێت و هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن 70 هەزاریشی تێپەراندووە.
له ئێران هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌كان، دۆخی بازاڕه‌كان شێوا و به سه‌تان ئۆتۆمبێل له به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كان كۆ بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی دابین بكه‌ن. دۆخێكی خراپ باڵی به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی ئێران‌دا كێشاوه و بازاڕی بۆرسه‌ی ئه‌و وڵاته به ته‌واوی تووشی داڕمان بووه.
خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت پاره‌كانیان له بۆرسه بكێشنه ده‌ره‌وه
دوێنێ پێنوێنی گشتیی بۆرسه داڕما و 26 هه‌زار یه‌كه‌ی لێ دابه‌زی. خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت پاره‌كانیان له بۆرسه بكێشنه ده‌ره‌وه و ده‌گوترێ له‌و رۆژه‌دا 528 ملیار تمه‌ن كێشراوهته ده‌ره‌وه.
''مێهرنیوز'' بڵاوی كردبووه‌وه كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، قه‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له بازاڕی بۆرسه هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه، گه‌یشتووه‌ته دوو تریلیۆن و 218 ملیار تمه‌ن.
هاوكات ماڵپه‌ڕی ''تجاره‌ت نیوز''ی ئێرانی له ژێر مانشێتێكدا به ناوی ''شه‌مووی ره‌شی بۆرسه''، باسی له دابه‌زینی بازاڕه‌كه كردبوو و نووسیبووی، تریلیۆنێك و 700 ملیار تمه‌ن له بازاڕه‌كه هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه.
له بازاڕه‌كه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵك ده‌خوازێ پشكه‌كانی بفرۆشێت، نایه‌وێ بیكڕێت، بۆیه باس له‌وه ده‌كرێ 99%ی بۆرسه كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تی فرۆشتن نه‌ك كڕین.
چاودێرانی ئابووری پێیان وایه ئابووریی ئێران، له دۆخێكی زۆر شپرزه‌دایه و توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌رانبه‌ر قه‌یرانه‌كان پارێزگاری له خۆی بكات، بۆیه‌ش درێژه‌كێشانی جه‌نگ زیانی زیاتر به ئابووری ئێران ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی دابه‌زینی زیاتری به‌های تمه‌ن و داڕمانی زیاتری بۆرسه‌ی ئه‌و وڵاته بكرێت.