محه‌مه‌د باقری فه‌رمانده‌ی ئه‌ركانی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، له په‌یامێكدا كۆتایی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی ئیسرائیلی راگه‌یاند و گوتی، ئه‌وه‌ی كردیان ته‌نیا سزادانی ئیسرائیل بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هه‌ر هه‌نگاوێك بنێت، ئه‌وا وه‌ڵامه‌كه‌یان زۆر توندتر ده‌بێت.
ئه‌و پێی وایه ئیسرائیل به هێرشكردنه سه‌ر كونسوڵگه‌ی ئێران له دیمه‌شق هێڵی سووری به‌زاند، بۆیه ئه‌و جۆره به‌زاندنانه مایه‌ی قبووڵكردن نین.
باقری باسی له‌وه كردووه كه سیستمی به‌رگریی ئیسرائیل نه‌یتوانیوه پێشی درۆن و مووشه‌كه‌كانی ئێران بگرێت، زۆربه‌یان ئامانجه‌كانیان پێكاوه و لای خۆیان ده‌ره‌نجامی گونجاویان وه‌رگرتووه، بۆیه كۆتاییه‌كه‌یان راگه‌یاندووه.
به‌گوته‌ی ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی ئێران، هێرشه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك رێكخرابوو كه ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئیسرائیل بكاته ئامانج و له‌لایه‌كی تر ئه‌و بنكه ئاسمانییه بپێكێت كه فڕۆكه‌ی F35ی لێ فڕیبوو و فه‌رمانده‌كانی قودسی سوپای پاسداران له دیمه‌شقی كردبووه ئامانج، هه‌ر دوو بنكه‌كه‌ش به ته‌واوی وێران كراون.
هۆشداریشی داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر به‌شداریی له هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بكات، ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه پارێزراو نابن.
باقری باسی له تواناكانی به‌رگریی ئێران كرد بۆ هه‌ر جۆره هێرشێك كه بكرێته سه‌ر ئێران و گوتی، ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه و هۆشداریشی داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر به‌شداریی له هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بكات، ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه پارێزراو نابن.
له‌لایه‌كی تره‌وه سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه ئه‌وه‌ی زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا وه‌ڵامێكی سه‌ختیان ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی دراوسێش كردووه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر وڵاتێكه‌وه بخوازن له ئێران بده‌ن، ئه‌وا وه‌ڵامی گونجاویان بۆ هه‌مان وڵات ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئێران، له زاری به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی وڵاته‌كه نووسیویه‌تی، به‌و هێرشانه‌ی كردوویانه‌ته سه‌ر ئیسرائیل، كۆمه‌ڵێك ئامانجیان پێكاوه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ئاره‌زووی دێرینی كۆماری ئیسلامی و به‌ره‌ی مقاوه‌مه به‌و هێرشه به‌دی هات، بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی كۆماری ئیسلامی له ئێرانه‌وه راسته‌وخۆ قووڵایی خاكی ئیسرائیل كراوه‌ته ئامانج.
دووه‌م ئه‌وه‌یه ئێران به‌ڵێنی دابوو تۆڵه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌ی كۆماری ئیسلامی له دیمه‌شق بكاته‌وه و توانی ئه‌و به‌ڵێنه به‌دی بهێنێت.
سێیه‌م خاڵ ئه‌وه‌یه ئێران پێی وایه هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، هاوشێوه‌ی هێرشی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووی حه‌ماس، ئه‌فسانه‌ی ئیسرائیلیان تێكشكاندووه.
به گوته‌ی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئیسرائیل له هێرشه‌كه ئاگادار بووه و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیاش یارمه‌تییان داوه و له‌سه‌ر خه‌ت بوون، كه‌چی نه‌یتوانیوه پێش به هێرشه‌كان بگرێت و كۆمه‌ڵێك ئامانجیان پێكاوه.
ئێران پێی وایه له رووی جیۆگرافییه‌وه رووبه‌ری ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان به‌رفراوان بووه، بۆیه سه‌لماندوویه‌تی ئێران له رووبه‌رێكی زۆر به‌رفراواندا ده‌توانێ ئۆپراسیۆنه‌كانی جێبه‌جێ بكات، جگه له‌مه به‌و هێرشانه ئیسرائیل به‌ئاگا دێنێته‌وه و ئه‌گه‌ر هیچ هه‌ڵوێست و وه‌ڵامدانه‌ویه‌كی هه‌بێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه توندتر وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
پێویسته بگوترێ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ كرا، دواین تێڕوانینی ئێران و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ ئه‌و هێرشه‌ی كردیانه سه‌ر ئیسرائیل و پێیان وایه، تۆڵه‌ی فه‌رمانده كوژراوه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.
له هێرشی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسوڵگه‌ی ئێران له دیمه‌شق، حه‌وت كه‌س له فه‌رمانده باڵاكانی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كوژران، هێرشه‌كه‌ش ته‌نیا به مووشه‌كێك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلییه‌وه ئه‌نجام درا.
میدیاكانی ئیسرائیل و میدیا جیهانییه‌كان ده‌ڵێن، 99%ی درۆن و مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئیسرائیل تێك‌شكاون
له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو سه‌رووی 300 مووشه‌ك و درۆنی ئێرانی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كران، دواین زانیارییه‌كان له میدیاكانی ئیسرائیل و میدیا جیهانییه‌كان ده‌ڵێن، 99%ی درۆن و مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئیسرائیل تێك‌شكاون و له چه‌ند شوێنێك مووشه‌ك كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و ته‌نیا منداڵێك به سووكی بریندار بووه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه پێناچێ هیچ زیانێكی مادیش به‌ر ئیسرائیل كه‌وتبێت، هه‌رچه‌نده زیانی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌وه بووه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی كۆماری ئیسلامی، ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌زێنراوه و دیار نییه ئیسرائیل بۆ ئه‌و سنووربه‌زاندنه وه‌ڵامی ده‌بێت یان نا.
یواف گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل به میدیاكانی راگه‌یاند، سه‌ركه‌وتووانه پێشیان به هێرشه‌كانی ئێران گرت، به‌ڵام لای ئه‌وان هێشتا رووبه‌ڕووبوونه‌وه كۆتایی نه‌هاتووه.