چەند ڕۆژی داهاتوو دۆلار بە تەواوەتی هەرزان دەبێت

:: AM:09:53:17/04/2024 ‌
ئەندامێكی شاندی محەمەد شیاع سوودانی بۆ ئەمەریكا رای دەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی دۆلار بەرانبەر دینار دابەزێت، ئەوەیش پاش رێككەوتنی نێوان عێراق و ئەمەریكا.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی نیسان، عائید هیلالی ئەندامی شاندی عێراق لە ئەمەریكا رای گەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بەهای دینار بەرانبەر دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، كۆنترۆڵی بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا دەكەن.

زیاتر گوتی، حكوومەت هەستاوە بە كاركردن لەسەر دۆسیەكانی گەندەڵی و كۆنترۆڵكردنی بەهای دۆلار لە ژێر چاودێری ئەمەریكا، كە هەنگاوەكان بەو ئاراستەیەن بە تەواوەتی كۆنترۆڵی بەهای دۆلار بكرێت.

روونی كردەوە، بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانە لە رۆژانی داهاتوودا، بەهای دینار بەرانبەر دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.

لە 14ـی نیسان شاندێكی عێراق لە ئەمەریكا، لەگەڵ چەندان بەرپرسی ئەو وڵاتە كۆبوونەوەیان هەبووە و كۆمەڵێك بابەتی سیاسی و ئابووری و تەناهی باس كراون.



وشە - رامیار جەواد