ده‌یڤید كامیرۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسحاق هێرزۆگ سه‌رۆكی ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، ئیسرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران، به‌ڵام به سه‌رۆكی ئیسرائیلم گوتووه با هێرشه‌كه سنووردار بێت.
ئه‌مڕۆ 17ی نیسانی ده‌یڤید كامیرۆن
ڕای گه‌یاند، ڕێنوێنیی ئیسرائیلمان كردووه هێرشێكی سنووردار بكه‌نه سه‌ر ئێران، ئه‌وه‌ی ئێسته له پلانی به‌ریتانیادایه، بریتییه له سزادانێكی فراوانی ئێران له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌جۆرێك هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ئێران له دنیا داببڕێنن.
كامیرۆن باس له‌وه ده‌كات، وه‌ك به‌ریتانیا هانی ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌ره‌یه‌كی دژه ئێران پێك بهێنرێت و پێكه‌وه سزای سه‌خت بخه‌نه سه‌ر ئێران، ئه‌گه‌ر به كۆده‌نگی و یه‌كگرتووی سزای ئێران بدرێت، ئه‌وا ئابڵۆقه‌ی ئابووری كاری خۆی ده‌كات.
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش سه‌ردانی ئیسرائیلی كرد، ئێسته هاوپه‌یمانان له هه‌وڵدان ئیسرائیل به هێرشێكی مامناوه‌ند ڕازی بكه‌ن، یان وای لێ بكه‌ن وه‌ڵامی ئێران نه‌داته‌وه، له به‌رانبه‌ردا له ڕێی دیپلۆماسییه‌وه تاران ده‌شكێنن و سزای ئابووری به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌سه‌پێنن.