ده‌سته‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس له كۆمارییه‌كان، گله‌یی له جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه پێشوازیی له شیاع سوودانی كردووه، له كاتێكدا عێراق ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌كێكی زۆری ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا گرتووه كه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
له نامه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له جۆ ویلسۆن و كیڤن هێرن ئه‌ندامانی باڵای گرووپی پارێزكاره‌كان له كۆنگرێس به بایدن ده‌ڵێن، نه ده‌بوو پێشوازی له سوودانی بكه‌یت، له كاتێكدا عێراق ئه‌و هاوكارییانه‌ی ڕاگرتووه كه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه بدرێته هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان دۆستی ئه‌مه‌ریكایه، عێراق دژایه‌تی ده‌كات
كۆنگرێسمانه‌كان داوا له بایدن ده‌كه‌ن هه‌موو ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون، به خێراترین كات بدرێنه هه‌رێمی كوردستان و ڕێ نه‌درێت عێراق ده‌ستی به‌سه‌ریاندا بگرێت.
لە کاتێکدا عێراق پارەی کوردستان نادات، میلیشیا ئێرانییەکانی پارەدار کردووە
له نامه‌كه‌دا به ڕوونی هاتووه، عێراق كێشه‌ی بۆ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمیشی ڕاگرتووه، ئه‌مه له كاتێكدا میلیشاكانی ئێران له‌لایه‌ن عێراقه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن و مانگی دوو ملیار و 700 هه‌زار دۆلار ده‌درێته حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه‌كانی سه‌ربه ئێران.
ساڵی ڕابردوو كۆنگرێس بڕیاری دا هاوكاریی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه بنێرێت و سیسته‌می به‌رگری بۆ هه‌رێمی كوردستان بخرێته كار، به‌ڵام تا ئێسته عێراق ڕێی نه‌داوه هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌نرێته كوردستان و له‌مباره‌یه‌شه‌وه ڕه‌خنه ئاراسته‌ی بایدن ده‌كرێت.