كۆشكی كرێملن ڕای گه‌یاند، ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئێران و ئیسرائیل له‌سه‌ر هێڵه و ڕێگریی ده‌كات له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له نێوانیان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی نیسان، دیمیتری پێسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كرێملن
ڕای گه‌یاند، داوامان له ئیسرائیل و ئێران كردووه ددان به خۆیاندا بگرن و نه‌چنه شه‌ڕه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ڕووسه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل؟ كرێملن ده‌ڵێ، هیچ وه‌ڵامێكمان نییه بۆ ئه‌و بابه‌ته.
له ماوه‌ی ڕابردوودا كۆشكی كرێملن ڕوونی كردبووه‌وه، پێوه‌ندیی نزیكیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیبیش پێوه‌ندییه‌كی بنیاتنه‌رانه‌یان پێكهێناوه، ئێسته ڕووسیا خۆی وه‌ك ناوه‌ندگیر پێشان ده‌دات، له كاتێكدا دوو ساڵه له شه‌ڕێكی ڕاسته‌وخۆدایه له‌گه‌ڵ ئۆكراینا.
وا بڕیاره ئیسرائیل به‌منزیكانه وه‌ڵامی هێرشی مووشه‌كی ئێران بداته‌وه، به‌ریتانیا دووپاتی له‌وه كرده‌وه ئیسرائیل هێرش بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام داوایان له ته‌لئه‌بیب كردووه هێرشه‌كه‌یان سنووردار و مامناوه‌ند بێت.