وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ له دیداری سلێمانی له كۆڕێكی گفتوگۆییدا رای گه‌یاند، ته‌نیا ئه‌مساڵ 2024 له عێراقدا و له‌ڕێی دادگاكانه‌وه، حوكمی سێداره بۆ 80 بازرگانی هۆشبه‌ر ده‌رچووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عهبدولائهمیر شمه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق كه بانگێشتی دیداری سلێمانی كرابوو، له كۆڕێكدا رای گه‌یاند، دادگاكانی تایبه‌ت له عێراق و له ساڵی 2024دا، 80 حوكمی سێداره‌یان بۆ تاوانبارانی بازرگانی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان ده‌كردووه.
شمه‌ری له دیداره كه خولی ههشتهمیهتی زیاتر گوتی، بۆ یه‌كه‌مین جار و له‌نا ئه‌مساڵدا و به‌پێی ماده‌ی 27 له یاسای هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان، سزای سێداره بۆ 80 بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆ له دادگاكانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی باڵا ده‌ركراون.
ماده‌ی 27 له یاسای نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان، بریتییه له سزادانی تاوانباران به سێداره یان گرتنی تاهه‌تایی، بۆ ئه‌وانه‌ی هاورده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ناو وڵات ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر دروست ده‌كه‌ن و بازرگانیی پێ ده‌كه‌ن.
جیالهوانهی وه‌زیری ناوخۆی عێراق له سزادانی تاوانباران به ماده‌ی هۆشبه‌ر له عێراقدا ئاماژه‌ی پێ كردوون، هاوكات به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له ساڵی رابردوو 2023 و تا ئێسته‌ی 2024، هه‌زاران تاوانبار به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و بڵاوكردنه‌وه‌یان له ناوخۆی وڵات، سزای جۆراجۆر دراون.