به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رای گه‌یاند، له به‌شی مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه تا سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی كار ده‌كرێت.
له ئاگه‌دارییه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووه، سبه‌ی پێنجه‌م 17ی نیسان، له به‌شی مۆڵه‌ت تا سه‌عات 12 مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان رایی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه له سه‌عات یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ سیسته‌می به‌شی مۆڵه‌ت ئه‌پده‌یت ده‌كرێته‌وه واته كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گیرێت.
هاتوچۆ ئاماژه‌ی به ده‌سپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی به‌شی مۆڵه‌ت نه‌كردووه، به‌ڵام بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر كاتێك كاركردن له سیستمه‌كه ته‌واو بوو هاووڵاتییان ئاگه‌دار ده‌كرێنه‌وه.