لاهوور شێخ جه‌نگی كه ئێسته سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌یه‌ك به‌ناوی "به‌ره‌ی گه‌ل" ده‌كات ئاماژه به چه‌ند پرسێك ده‌كات و ده‌ڵێ، هه‌ژماره‌ی من وه‌ك پێویست نه‌گه‌یشتووه به هاووڵاتییان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان سیستمی بانكی به ئه‌لیكترۆنی بكرێت.
لاهوور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێ، ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست بووه هۆیه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكۆكیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌تی ناكۆكیی نێوان پارتی و یه‌كێتی.
لاهوور شێخ جه‌نگی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕوونی كرده‌وه، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پاك و بێگه‌رد بێت، پارتی هه‌ندێك سه‌رنجی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵبژارنه‌كه. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه، "دوو ساڵ پێش ئێسته خاوه‌نی په‌رله‌مانی خۆمان بووین، ده‌پرسم بۆ ئه‌وكات هه‌ڵبژاردن نه‌كرا كه هه‌موو شتێك له‌ژێر ده‌ستی خۆماندا بوو".
شێخ جه‌نگی له‌میانی دیدارێكی له كه‌ناڵی كوردستان24 گوتوویه‌تی، هه‌ق نییه بۆ چارەسەركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ندێك لایه‌ن بچن په‌نا ببه‌نه به‌ر وڵاتانی هه‌رێمی، چونكه تا ئێسته وڵاتانی هه‌رێمی ددان به بوونی كورد له وڵاته‌كانی خۆیان نانێن.
له‌باره‌ی "هه‌ژماری من"یش گوتوویه‌تی، پڕۆژه‌كه دژایه‌تییه‌كی زۆری كراوه و دووپاتیشی کردەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان حكوومه‌ت و سیستمی بانكی به ئه‌لیكترۆنی بكرێن، به‌ڵام كاتێك كاری باش ده‌كرێت پێویسته بگه‌یه‌نرێ به خه‌ڵك.