رێكخراوی یونیسێف بڵاوی كرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی غه‌زه‌وه، سه‌رووی 13 هه‌زار و 800 منداڵی فه‌له‌ستینی له‌و كه‌رته كوژراون.
كاترین راسل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوه‌كه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له نیویۆرك گوتی، جگه له‌و ژماره‌یه‌ی به‌هۆی جه‌نگ گیانیان له ده‌ست داوه، به هه‌زارانی تر بریندار بوون و به هه‌زاران منداڵ خه‌ریكه له برسا قڕ ده‌بن.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس ده‌ستی پێ كرد، لانی كه‌م هه‌زار و 200 ئیسرائیلی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ و خه‌ڵكی سڤیل بوون كوژران و 240 كه‌سی تر به بارمته گیران، ئه‌م رووداوه وه‌ڵامی ئیسرائیلی لێ كه‌وته‌وه و شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر هه‌ڵگیرساوه كه تا ئه‌م ساته به‌رده‌وامه.
33 هه‌زار كه‌س كوژراون و سه‌رووی 76 هه‌زار كه‌سی تر بریندار بوون
به‌پێی ئاماری فه‌رمیی دامه‌زراوه ته‌ندروسییه‌كانی غه‌زه، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه سه‌رووی 33 هه‌زار كه‌س كوژراون و سه‌رووی 76 هه‌زار كه‌سی تر بریندار بوون، قوربانیی سه‌ره‌كیی جه‌نگه‌كه‌ش منداڵانن. به‌رپرسه‌كه‌ی یونیسێف ده‌ڵێت نه منداڵان هه‌ڵگیرسێنه‌ری جه‌نگن و نه ئه‌وانیش ده‌توانن كۆتایی پێ بهێنن.
ئه‌و داوای له حه‌ماس كرد ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان ئازاد بكات، داواشی له ئیسرائیل كرد ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ یارمه‌تیی مرۆیی به لێقه‌ومان بگه‌یه‌نرێت.
به‌پێی راپۆرتێكی تر كه سی ئێن ئێن بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له هه‌ر 10 خوله‌كدا له فه‌له‌ستین منداڵێك ده‌كوژرێت یان بریندار ده‌بێت، جگه له‌مه به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه سه‌رووی 19 هه‌زار منداڵ به بێ باوك ماونه‌ته‌وه. له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌وه سه‌رووی 10 هه‌زار ژن له غه‌زه كوژراون.