حزبەكەی كاكە حەمە جێگری سەرۆكی هەڵبژارد

:: PM:02:56:18/04/2024 ‌
ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، جێگری سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی هەڵبژارد، ئەوەیش دوای یەكەمین كۆبوونەوەی ئەو حزبە كە دوای كۆنگرە ئەنجامی دا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی نیسان، فەرهاد تۆفیق گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكرات رای گەیاند، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێی سەركردایەتی، ئەمڕۆ لە هۆڵی شەهید (عەتا محەمەد حاجی مەحموود) لە سلێمانی بەڕێوە چوو كە یەكەمین كۆبوونەوەی دوای كۆنگرە بوو.

زیاتر گوتی، كۆبوونەوەكە بە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی ئەو حزبە دادەنرێت، دوای ئەنجامدانی كۆنگرەی هەشتەم.

باسی لەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكەدا چەندان تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، لە یەكێك لە تەوەرەكانیشدا جێگری سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی نوێ هاتنە هەڵبژاردن.

بەپێی لیستی ناوەكان، مەكتەبی سیاسیی سۆسیال دیموكرات لە 15 ئەندام و دوو ئەندامی یەدەگ پێكدێت. كوڕ و كچێكی محەمەد حاجی مەحموود سەرۆكی پارتەكە، وەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی هاتنە هەڵبژاردن.



وشە - رامیار جەواد