له ئاستی میدیاكانی ناوچه‌یی و جیهانی و له زاری لێپرسراوانی سه‌ربازی و دیپلۆماتكاران و چاودێرانی سیاسی، شرۆڤه‌ی جیاواز بۆ هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سه‌ر یه‌كتر ده‌كرێ و له‌م راپۆرته شیكارییه‌دا هه‌وڵ دراوه به پشتبه‌ستن به كۆمه‌ڵێك فاكت، لایه‌نی دۆراو و براوه ده‌ستنیشان بكرێت.
ده‌ستپێكی ته‌نگژه‌ی نوێی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه مه‌ترسیی روودانی جه‌نگێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌كرا، بریتی بوو له‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل له یه‌كی نیساندا كردیه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌ی ئێران له دیمه‌شق، كه به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س له فه‌رمانده‌كانی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كوژران. له‌وه‌ته‌ی كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قه‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه كوشنده‌ترین گورز بووه كه به‌ر سوپای پاسداران كه‌وتووه.
ئێران كه‌وته دۆخێك كه ده‌بوایه وه‌ڵامێكی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م لایه‌نگره توندڕه‌وه‌كانی خۆی رازی بكات
چه‌ند كه‌سێك له‌و فه‌رماندانه له ریزه‌كانی قودسی سوپادا له دوای ئیسماعیل قائانی قسه‌ی یه‌كه‌میان ده‌كرد، بۆیه‌ش ئێران كه‌وته دۆخێك كه ده‌بوایه وه‌ڵامێكی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م لایه‌نگره توندڕه‌وه‌كانی خۆی رازی بكات، ئێران 45 ساڵه هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره وه‌ڵام نه‌داته‌وه، ئه‌ی كه‌ی وه‌ڵام ده‌داته‌وه؟ بۆیه ئێران سووربوونی خۆی له‌وه راگه‌یاند كه تۆڵه ده‌ستێنێته‌وه و دوای 13 رۆژ له‌م رووداوه، له شه‌وی 13 له‌سه‌ر 14ی مانگی نیسان ده‌ستی به هێرشی مووشه‌كی و درۆن بۆ سه‌ر ئیسرائیل كرد.
هه‌ر كه درۆنه‌كان له ئێرانه‌وه ئاراسته كران، ته‌واوی میدیاكانی دنیا زانیان ئێران ده‌ستی به هێرشكردن كردووه و بۆ چه‌ندان سه‌عات میدیاكانی دنیا چاودێریی ئه‌و رووداوه‌یان كرد و چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامه‌كانی هێرشه‌كه و چۆنیه‌تیی به‌رگریی ئیسرائیلیان كرد.
زۆربه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌كانی ئێران هه‌ر له ئاسمانی عێراق و سووریا و لبنان به‌ر له گه‌یشتنیان به ئیسرائیل ته‌قێنرانه‌وه، ژماره‌یه‌كیان به‌هۆی بێ توانایی درۆن یان مووشه‌كه‌كه له رێدا كه‌وتنه خواره‌وه و ژماره‌یه‌كیشیان گه‌یشتنه ئاسمانی ئیسرائیل و له ئاسمانی وڵاته‌كه ته‌قێنرانه‌وه، به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئیسرائیل، به‌رپه‌رچی 99%ی مووشه‌ك و درۆنه‌كان درایه‌وه و ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌كیان كه‌وتنه خواره‌وه كه به‌هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵی مسوڵمان بریندار بوو.
وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا به به‌رگرییه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوویان هه‌ژمار كرد.
له‌و به‌رگرییه‌دا هه‌ریه‌ك له ئوردن، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و چه‌ندان وڵاتی تری هاوپه‌یمانی ئیسرائیل، یارمه‌تیی وڵاته‌كه‌یان دا و وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا به به‌رگرییه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوویان هه‌ژمار كرد.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل
وڵاتانی رۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی، داوایان له ئیسرائیل كرد وه‌ڵام نه‌داته‌وه، چونكه هه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران خۆی شكستێكی تر بوو كه به‌ر ئێران كه‌وت، به‌ڵام سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكیان بۆ ئێران هه‌بێت، چونكه پێیان وابوو راسته زیانی نه‌بووه، به‌ڵام ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به‌زێنراوه و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسی، ده‌بێ بۆ هاووڵاتییانی ئیسرائیلی بسه‌لمێنن جگه له به‌رگری، ده‌توانن قووڵایی خاكی ئێران بكه‌نه ئامانج. ئه‌وه‌بوو له به‌ره‌به‌یانی هه‌ینیی 19ی نیسان، ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر قووڵایی خاكی ئێران و ئه‌و رووداوه‌ش له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا رووی دا.
هێرشه‌كه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی به‌رگریی ئاسمانیی ئێران بوو له ئیسفه‌هان و بنكه‌كه وه‌ك رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بۆ یه‌كه‌م جار ئاشكرای كرد، به پارێزه‌ری بنكه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نز هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌هۆی ئه‌و هێرشه، ناوه‌نده‌كه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت.
كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی مانگی ده‌ستكردیش بڵاو كرانه‌وه كه سه‌لماندوویانه بنكه‌كه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌نده‌ی ئامانج له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل گه‌یاندنی په‌یامێكی به‌هێز بووه، ئه‌وه‌نده ئه‌وه نه‌بووه هێرشه‌كه‌ی به‌رفراوان بێت و زیانی گیانی و مادی به ئێران بگه‌یه‌نێت.
په‌یامه‌كه‌ی ئیسرائیل
سوپای ئیسرائیل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس هه‌ر له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه، نه‌خشه‌یه‌كی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی بڵاو كرده‌وه كه له سه‌ره‌وه‌ی نه‌خشه‌كه نووسرابوو ''له‌دایكبوونت پیرۆز بێت خامنه‌یی'' . ئه‌م په‌یامه وا لێك ده‌درێته‌وه كه ئیسرائیل ئه‌گه‌ر بویستایه، ئه‌وا هاوكات ده‌یتوانی سه‌رجه‌م بنكه ئه‌تۆمییه‌كان له‌ناو ببات، به‌ڵام به هۆكاری جیاواز نه‌یكردووه و با خامنه‌یی وای دابنێت دیاریی 85 ساڵه‌ی له‌دایكبوونیه‌تی كه ئیسرائیل بۆی ناردووه.
ئیسرائیل بۆیه ناوه‌ندی به‌رگریی s300ی ئاسمانیی ئیسفه‌هانی كردووه‌ته ئامانج، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ ئه‌گه‌ر بتوانم له پارێزه‌ری بنكه ئه‌تۆمییه‌كه بده‌م، ئه‌وا لێدان له بنكه ئه‌تۆمییه‌كه زۆر ئاسانتره، جگه له‌مه توانای به‌رگریی ئاسمانیی ئێرانیشی تاقی كرده‌وه كه نه‌یتوانیوه پێش به هێرشه‌كه بگرێت. له‌لایه‌كی تره‌وه ئیسرائیل نه‌یویستووه له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خۆی تووشی لێپرسینه‌وه بكات، چونكه به ئامانجگرتنی بنكه‌ی ئه‌تۆمی لێپرسراوێتیی یاسایی به‌دواوه‌یه.
هه‌ڵوێستی ئێران
جێی باسه میدیاكانی ئێران كه سه‌رجه‌میان له ژێر هه‌ژموونی دهسهڵاتهكهدان، له زاری به‌رپرسانی باڵای سوپا و سه‌ركرده‌كانی كۆماری ئیسلامی، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلیان زۆر بچووك خسته به‌رچاو و گوتیان چه‌ند درۆنێكی بچووك بوون كه هه‌ر له ئاسمان ته‌قاندیانه‌وه.
ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتوویه‌تی، هێرشه‌كه هیچ نه‌بووه و ئه‌مجاره ئیسرائیل هێرشیان بكاته سه‌ر، هه‌ر له‌و ساته‌دا وه‌ڵامیان ده‌بێت.
باش ده‌زانێت هه‌ر وه‌ڵامێكی تر بداته‌وه، بێ ئاكام ده‌بێت و وه‌ڵامی توندتری ئیسرائیلی به‌دواوه ده‌بێت.
مه‌به‌ستی ئێران له‌م هه‌ڵوێسته و شاردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی هێرشه‌كه، ئه‌وه‌بوو كه لایه‌نگره توندڕه‌وه‌كانی رازی بكات به‌وه‌ی هیچ پێویست به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل ناكات، خۆیان تا ئه‌م ساته براوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تر ئێران كه تواناكانی خۆی له 13 له‌سه‌ر 14ی مانگ تاقی كرده‌وه، باش ده‌زانێت هه‌ر وه‌ڵامێكی تر بداته‌وه، بێ ئاكام ده‌بێت و وه‌ڵامی توندتری ئیسرائیلی به‌دواوه ده‌بێت.
دواین هه‌ڵوێستی ئیسرائیل
ئیسرائیلییه‌كان له سه‌رووی هه‌مووان بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌و جۆره وه‌ڵامدانه‌وه‌یه رازی بووه و پێی وایه له‌لایه‌ك توانیویه‌تی باڵاده‌ستی و تواناكانی خۆی پێشانی ئێران بدات، له‌لایه‌كی تریش تا ئاستێكی زۆر هاوپه‌یمانه‌كانی رۆژئاواشی رازی بكات له‌وه‌ی رێ له قووڵتركردنه‌وه‌ی ته‌نگژه سه‌ربازییه‌كه بگرێت، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك به‌رپرسی باڵای ته‌ناهیی ئیسرائیل، ره‌خنه‌یان له‌و جۆره وه‌ڵامدانه‌وه‌یه گرت و به بچووكیان له قه‌ڵه‌م دا.
ده‌گوترێ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ئیسفه‌هانی كردووه‌ته ئامانج، له مه‌ودایه‌كی دووره‌وه ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه و تا ئه‌و ساته‌ی كه خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به ده‌نگی ته‌قینه‌وه له خه‌و راپه‌ڕین، هیچ كه‌سێك نه‌یزانیوه هێرشه‌كه روو ده‌دات.
ئه‌و شوێنه‌ی له ئێران كراوه‌ته ئامانج، راستییه‌كه‌ی ناوه‌ندی جیۆگرافیی وڵاته‌كه‌یه و یه‌كێك له په‌یامه‌كانی ئیسرائیل ئه‌وه‌بووه كه ده‌توانێ له هه‌ستیارترین ناوه‌نده ستراتیجییه‌كانی ئێران له تاران و شیراز و ئیسفه‌هان بدات.
ئیسرائیل له‌لایه‌ك چاوی دنیای له پرسی غه‌زه دوور خسته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان نزیكتر كه‌وته‌وه
ئیسرائیل له‌لایه‌ك چاوی دنیای له پرسی غه‌زه دوور خسته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان نزیكتر كه‌وته‌وه و هاوپه‌یمانێتیی خۆی له‌گه‌ڵ رۆژئاواش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی پته‌وتر كرد. به‌ده‌ر له‌مانه ئیسرائیل له لێدانی گرووپه میلیشیاكان له هه‌موو ناوچه‌كه ده‌ستی كراوه‌تر ده‌بێت.
ده‌ره‌نجام
له سه‌ره‌وه ئاماژه به هه‌ردوو هێرشه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانی كرا و په‌یامه‌كان به وردی خرانه روو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكرێ هه‌ردوو هێرشه مووشه‌كییه‌كه له یه‌ك ئاستدا بوون و توانای هێرش و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران و ئیسرائیل یه‌كسان بوون، هێشتا ده‌ره‌نجامه‌كه دوو خاڵ به‌رانبه‌ر یه‌ك خاڵ له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیلدایه، چونكه هێشتا ئێران تۆڵه‌ی حه‌وت فه‌رمانده‌كه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه.