له‌كاتێكدا به‌غدا به‌رده‌وام كێشه بۆ هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كات و هه‌وڵده‌دات پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان لاواز بكات ئه‌ویش به به‌كارهێنانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان له ده‌ره‌وه رووێكی گەشیی دیپلۆماسی و دیموكراسی و بەیەكەوەژیان و شارستانی پێشان دا، ئەوانەش نەیارانی هەرێمیان لە ناوخۆ و دەرەوە تۆقاند، یەكێك لەو چەكانەی ئێستە بەڕووی هەرێم بۆ لاوازكردنی ئاراستەكراوە، ئابووری و مووچەی فەرمانبەرانە.
ناسر هه‌ركى، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق به "وشه"ى راگه‌یاند، ئەو بەهێزی و رۆڵ و پێگەیەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و دانیشتنی لەگەڵ وڵاتە زلهێزەكان، وای كردووە بەغدا لە ناوخۆ هەموو هەوڵێك بدات بۆ لێدان لە قەوارەی هەرێم، هه‌روه‌ها له‌ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش به‌رده‌وام دژایه‌تى حكوومه‌ت ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ش ته‌نیا دژایه‌تییان بۆ ده‌مێنێته‌وه، سه‌رۆكى حكوومه‌تیش له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى دنیا كۆده‌بێته‌وه و هه‌وڵى پشتیوانى و دروستكردنى په‌یوه‌ندى نوێ بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات، تا ئه‌و پێوەندییانه مابن نه له‌ناوخۆ نه له‌عێراق هیچكات ناتوانرێت هه‌رێم لاوازبكرێت.
هه‌روه‌ها گوتى، بەهێزیی پێگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە لەسەر ئاستی دەرەوە و ناوچەكەدا بووه‌ته چقڵى چاوى دوژمن و نه‌یاران و ئه‌وانه‌شى دژى حكوومه‌تى هه‌رێمن له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و له عێراقیش، ئێستا هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى زلهێز و پێشكه‌وتوو په‌یوه‌ندى هه‌یه، ئه‌وه هه‌رێمى كوردستان زیاتر ده‌باته پێشه‌وه و زیاتر پشتیوانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌بێت، چه‌ند په‌یوه‌ندى دروستبێت ئه‌وه‌نده زیاتر هه‌رێم پێشده‌كه‌وێت.
روونیكرده‌وه، هەرێمی كوردستان لە هەموو دنیا ناسراوە و قەوارەیەكی دەستووری و یاساییە، بۆیە هیچ كەسێك ناتوانێت لە پێگەی ئەو قەوارە كەم بكاتەوە، بەغدا له رابردوو ویستى به پرسى مووچه له پێگه‌ى هه‌رێم بدات، به‌ڵام سه‌رۆكى حكوومه‌ت ئه‌وه‌شى چاره‌سه‌ركرد، لە كۆتاییدا بۆ هه‌مووان ئاشكراده‌بێت هەرێمی كوردستان خاوەنی چ بەهێزییەكە و چ رۆڵێكی گرنگی لە دەرەوە هەیە، بۆیە هەرێمی كوردستان فیدراڵییە و ئەو دۆخە بەوجۆرە بەردەوام نابێت.
هەرێمی كوردستان لە هەموو دنیا ناسراوە و قەوارەیەكی دەستووری و یاساییە
لای خۆیەوە عومەر رەنگێنەیی، مامۆستای زانكۆ بە "وشە"ی گوت، ئەوەی ناوی لێ نراوە دیموكراسی و پێكەوەژیان، لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بەسەر عێراق فەرز كراوە، بۆیە شتێكی خۆرسك نییە و خەڵكی عێراق خواستیان نییە پێكەوەژیان لەنێوان كورد و عەرەب هەبێت، ئەوان نایانەوێ كورد نیوچە سەربەخۆیی هەبێت.
ئەوانەی چەپڵەیان بۆ عێراق و دەسەڵاتی عێراق لێ دەدا، نە لە مێژوو شارەزان نە لە سیاسەت، ئێستە هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵدت دەكرێت و پێوەندی لەگەڵ دەبەسترێت، ئەمەش زۆر گرنگە كە كوردستان خاوەنی پێگەیەكی بەهێزە و ئەو پێوەندییانەش كاریگەرییان لەسەر ئایندەی كوردستان دەبێت، عومه‌ر ره‌نگێنه‌یی واى گوت.
مه‌هدى كاكه‌یی، نوسه‌ر و رۆشنبیر به "وشه"ى راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده دژایه‌تى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان لاوازبكرێت به‌ڵام له‌كۆتاییدا هه‌رێمى كوردستان به به‌هێزى ده‌بینرێت، هه‌مووان له رابردوو ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه، هه‌ر دژایه‌تییه‌كى هه‌رێمى كوردستان له‌كۆتاییدا ئه‌وان له‌ناو ده‌چن و ده‌ڕۆن، هه‌رێم زیاتر و زیاتر پێشده‌كه‌وێت، سه‌رۆك بارزانى و به‌رده‌وامى كاركردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، شانبه‌شانى ئه‌ویش سه‌رۆكى حكوومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێم رۆڵى گه‌وره‌یان گێڕاوه له به‌هێزكردنى هه‌رێم، هه‌مووان باش ده‌زانن ئه‌و هه‌رێمه‌ى ئێستا له‌گه‌ڵ هى ده ساڵ پێش ئێستا له رووى پێگه و به‌هێزى و كرانه‌وه به‌ڕووى ده‌ره‌وه جیاوازى زۆره.
جێگەی باسە، لەوەتەی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەركار بووە، ئاستى پیوهندییهكانى ده‌ره‌وه و مامه‌ڵه‌ى وڵاتان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و به‌هێزبوونى په‌یوه‌ندییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكى فراوان و وڵاتانى ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رچى له‌ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌رده‌وام دژایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت