نۆی ئایار كۆنسێرڤاتۆریای چایكۆڤسكی، میوانداریی بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌ركه‌وتنی گه‌لانی سۆڤییه‌ت له جه‌نگی گه‌وره‌ی نیشتمانی به‌سه‌ر نازییه‌كاندا ده‌كات. له بۆنه‌كه‌دا گرنگی تایبه‌ت به‌و جه‌نگاوه‌ره كوردانه ده‌درێت كه له پاڵ گه‌لانی تری یه‌كێتیی سۆڤییه‌تی جاران، ئازایانه و خۆنه‌ویستانه له پێناو وڵاته‌كه‌یان خه‌باتیان كرد. هونه‌رمه‌ندانی كوردیش به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
به‌رنامه‌ی چالاكییه‌كه بریتییه له پێشكه‌شكردنی په‌ڕتووكی "كتێبی یاده‌وه‌رییه‌كان، به‌شداریی كورد له سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌ش به‌سه‌ر نازییه‌كاندا ١٩٤١-١٩٤٥” كه له‌لایه‌ن د. دانه‌ر ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی پێوه‌ندییه ڕۆشنبیری و گشتییه‌كانی ڕووس و كورد، نوێنه‌ری كاربه‌رێكه‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووسیای فیدراڵ ئاماده كراوه، له نووسینیدا پشت به ئه‌رشیڤه كۆنه‌كان و به‌ڵگه‌نامه تازه ده‌رچووه‌كان، په‌یامی خزم و كه‌سوكاری به‌شدارانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌ستراوه.
پرۆگرامی چالاكییه‌كه بریتی ده‌بێت له خوێندنه‌وه‌ی شیعر به زمانی ڕووسی و كوردی؛. پێشكه‌شكردنی چه‌ند پارچه موزیكی فۆكلۆری كوردی و مێژوویی له‌لایه‌ن چه‌ند موزیكوانێكی دیار كه له كوردستانه‌وه ده‌چنه مۆسكۆ، گۆرانییه‌كان به ئامێری موزیكی كولتووری كوردیی وه‌ك ده‌ف، قانوون، عوود، شمشاڵ و زوڕنا پێشكه‌ش ده‌كرێن. به‌شداران به گۆرانیی فۆلكلۆری و هاوكات لاوك و به‌سته و حه‌یران ئاشنا ده‌بن، هه‌روه‌ها ده‌خزێنه ناو كه‌شوهه‌وای موزیكی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستانه‌وه.
پێشكه‌شكاری كۆنسێرته‌كه دكتۆر سڤێتڵانه ڕاوه‌ندی-فادای ده‌بێت. ئه‌ندامانی گرووپی موزیك پێكدێن له زانا جه‌به‌لی- عوود و گۆرانیگوتن. میڤان ئه‌مین- قانوون. هه‌ڤاڵ حه‌مه‌د- شمشاڵ. فه‌رمان خه‌یلانی- زوڕنا. ژینا خاڵقیش به ئامێری ریتمیی ده‌ف.