میسی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە

:: PM:05:27:10/05/2024 ‌

ڕۆژنامەنووسێكی ناودار و هاوڕێی نزیكی لیۆنێل میسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاشكرای كرد كە هاوڕێكەی بڕیاری داوە بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە، ئەو یانەیەی جوانترین یادگاری و سەركەوتنەكانی تێدا تۆمار كردووە.

گیلیم بالاگ، ڕۆژنامەنووسی نزیک لە میسی دەڵێت، عیشقی ئەو بۆ بەرشەلۆنە، هاوتایە لەگەڵ عیشقی بۆ ئەرجەنتین، بۆیە پێویستە بە هەموو جیهانی ڕابگەیەنم ئەمە كە میسی پەیمانی داوە، لە بەرشەلۆنەدا كۆتایی بە ژیانی وەرزشیی خۆی دەهێنێت.

سایتی "بارسا یونیڤێرساڵ" چاوپێكەوتنی لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەنووسەدا كردووە و تێیدا گوتی، ئێستە خەریكی كتێبێكم لەسەر مەزنەكانی بەرشەلۆنە، بەڵام لە سەرەی میسیدا كەمێك دواكەوت، چونكە دەمزانی زۆر سەرقاڵە، بەڵام كاتێك خۆی زانی خەریكی كتێبێكی وام، زوو بەشداری كرد بۆ ئەوەی بە جوانی جێی لە كتێبەكەدا ببێتەوە، تەنانەت دەیویست ئەو بەشەی كە باسی ئەوە، خۆی بینووسێتەوە كە ئەمە بەشێكییەتی: هەرچەندە ژیان بەرەو شارانی دیكەمدا ببەن، بەرشەلۆنە نیشتمانمە و هەر بەشێك دەبم لەو شارە و بە دڵنیاییەوە ڕۆژێك هەر بۆی دەگەڕێمەوە.

میسی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا 778 یاری كردووە، تێیدا 672 گۆل و 303 پاسی گۆڵی تۆمار كردووە و لە كۆی گشتیدا 63 هەزار و 506 خولەك یاری بۆ ئەو یانەیە كردووە. لە سەرەنجامدا، 10 خار خولی ئیسپانی، 4 جار خولی پاڵەوانانی ئەورووپا، 3 جار جامی جیهانیی یانەكان، 7 جار جامی ئیسپانیا و 3 جار جامی سوپەری ئەورووپی بۆ یانەكەی هێناوە. خۆشی لەو ماوەیەدا 8 جار تۆپی ئاڵتوونی بەدەست هێناوە كە ژمارەیەكی پێوانەیی ئەفسانەییە.



وشە - عەبدوڵا عومەر