ستۆرمی باسی سێكسەكەی لەگەڵ ترەمپ دەكات و دەڵێ: پیاوی ڕاستی كەی وایە

:: PM:10:51:10/05/2024 ‌

لە بەردەوامیی دۆسیەی دۆناڵد ترەمپ و ئەستێرەكەی پۆڕندا، گاڵتە بە پاڵێوراوەكەی كۆشكی سپی دەكات و دەڵێت، پیاوی ڕاستی دەبێت شوێن دانپێدانانی خۆی بكەوێت كاتێك لە دادگادا بانگێشت دەكرێت و دواتر خۆی لێ نەدزێتەوە.

ستۆرمی دانیێلز كە لەوەتەی جاری پێشوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بوو، دۆسییەكەی لەگەڵدا بە كراوەیی ماوەتەوە و ئێستەش لەوەتەی جارێكی تر خۆی پاڵاوتووەتەوە، دۆسییەكەی زیندوو بووەتەوە و لە نوێترین زانیاریدا باسی كات و شوێنی سێكسەكەشیان دەكات و دەڵێت، ساڵی 2006 بوو لە هۆتێلێكی سەر دەریاچەی تاهۆ.

چەندان جار پارێزەرانی ترەمپ بڵاویان كردووەتەوە كە ئەو دادگاییەی لەسەر داوای ئەستێرە پۆڕنەكە بەرز كراوەتەوە، دابخرێت، بەڵام سوودی نەبووە.

دوێنێ پێنجشەم، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، ستۆرمی ڕەخنە لە ترەمپ دەگرێت و دەڵێت، پیاوی ڕاستی كاتێك لە دادگەوە بانگ دەكرێن بۆ دانپێدانان، خۆیان نادزنەوە و لە بەردەم دادگادا دەوەستن. 

ستۆرمی لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنیدا گوتوویەتی، ترەمپ لە ڕێگەی پاسەوانەكەیەوە بانگی كردم و لە ژوورێكی ئەو هۆتێلەدا سێكسمان كرد، لە كاتێكدا هاوسەریشی هەبوو، پاشانیش تا ماوەیەك پێوەندیمان هەر مابوو.

وێڕای ئەوەی ترەمپ 130 هەزار دۆلاری بە ستۆرمی داوە بۆ ئەوەی بێدەنگ بێت، بەڵام دانی پێدا نانێت كە سێكسیان كردبێت.


وشە - عەبدوڵا عومەر