له پاڵ ئه‌وه‌ی كاری پزیشكی ده‌كات، یه‌كێكه له‌و ده‌نگانه‌ی كه هه‌ست و سۆز به ناخی هونه‌ردۆستان ده‌به‌خشێت، ده‌نگێكی ره‌سه‌نی خستووه‌ته پاڵ گوێمان و به خێرایی ده‌چێته ناخی هه‌موو كه‌سێكه‌وه، هونه‌رمه‌ند ره‌وا جه‌مال له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه"دا، تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ندێك پرسی هونه‌ری و ده‌ڵێ، هیچ كارێكم نه‌كردووه لێی په‌شیمان بم.
بۆچی ده‌نگدانه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانت زیاتر له گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه كۆنه‌كانه نه‌ك نوێیه‌كان؟
خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌گه‌ر لای خه‌ڵك له گۆرانییه كۆنه‌كان سه‌ركه‌وتووتر بم له گۆرانییه نوێیه‌كانی خۆم، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكجار رووبه‌ڕووی ره‌خنه بوومه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه، ته‌نانه‌ت لای هونه‌رمه‌ندانیش.
كام گۆرانیبێژ ده‌نگ و ستایلی له خۆت نزیكه و حه‌ز ده‌كه‌یت گۆرانییه‌كانی ئه‌و بلێیته‌وه؟
هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست نه‌جمه‌دین غولامی.
چ نهێنییه‌ك هه‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌م دره‌نگ ده‌ركه‌وتنه‌ی تۆ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستای زانكۆم و نۆرینگه‌م هه‌یه، كاتی زۆرم نییه بۆ كاری هونه‌ری، چونكه دروستكردنی كاری هونه‌ری كاتی زۆر ده‌وێت، حه‌ز ناكه‌م كارێك بكه‌م كاتی بێت له نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌م حه‌ز ده‌كه‌م كارێك بكه‌م بۆ هه‌میشه گۆرانییه‌كان بمێنێته‌وه، جێگای شانازییه نزیكه‌ی 12 ساڵه گۆرانییه‌كانم كۆ كردووه‌ته‌وه و به جوانترین شێوه گوتوومه‌ته‌وه.
ئامانجی تۆ چییه له كاری هونه‌ری؟
یه‌كه‌م شت حه‌ز و خولیای له‌مێژینه‌م بوو، ئاواته‌خواز بووم رۆژێك له رۆژان ببم به گۆرانیبێژ، هیوادارم توانیبێتم ببمه جێگەى ره‌زامه‌ندیی هه‌موو گوێگرەكانم و توانیبێتم خزمه‌تێكی بچووكم به هونه‌ری كوردی كردبێت.
له هه‌موو كاره‌كانت رازیت؟
با نه‌بێته "موجامه‌له" بۆ كاره‌كانم ئه‌و كارانه‌ی كردوومه له هه‌موویان رازیم هیچ كارێكم نه‌كردووه لێی په‌شیمان بم، حه‌زیش ده‌كه‌م جگه له شاری سلێمانی له شاره‌كانی تریش كۆنسێرت بكه‌م و له هه‌ولێریش.
هیچ سوودمه‌ندبوویت له كاری هونه‌ری؟
به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووی كاری هونه‌ری هه‌بێت ئه‌وا سوودمه‌ند نابێت له كاری هونه‌ری 90%ی كاره هونه‌رییه‌كانم له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم بووه.
كاری هونه‌ری یا كاری پزیشكی خۆشه‌ویستتره؟
بێگومان هه‌ردووكیان، به شانازییه‌وه گۆرانی ده‌ڵێم به‌ڵام وه‌ك پیشه نه‌مكردووه، ته‌نیا ئاره‌زوومه، كاره پزیشكییه‌كه‌شم كردووه‌ته خزمه‌تی كاره هونه‌رییه‌كانم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم زۆرترین به‌رهه‌می هونه‌ری تۆمار بكه‌م.
زه‌ره‌رمه‌ند بوویت له هاورێی خراپ؟
بێگومان هاورێی ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه، هاوڕێ هه‌یه خۆی به دڵسۆز و باش له قه‌ڵه‌م ده‌دات، به‌ڵام له كۆتاییدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵتدا هه‌یه.
پڕۆژه و كاری تازه‌ت چییه؟
چوار بۆ پێنج به‌رهه‌مم ئاماده‌یه، به ئومێدی ئه‌وه‌م له ده‌رفه‌تێكی نزیك بتوانم كاری كلیپی بۆ بكه‌م، یان به‌شێوه‌ی ده‌نگیش بێت بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه.
چۆنه تا ئێسته دووێتت نه‌كردووه ئه‌گه‌ر دووێت بكه‌یت حه‌ز ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ كێ بیكه‌ی؟
سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنم له كاری هونه‌ری، له‌گه‌ڵ خاتوو فرمێسك سروودێكمان به‌ناوی "نه‌ورۆز" تۆمار كرد، تا ئێسته‌یش كه‌سێكی دیاریكراوم له خه‌یاڵ نییه بلێم حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆرانیبێژه دووێت بكه‌م، ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئه‌وكات به‌رهه‌مه‌كه بریار ده‌دات چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی موزیك و ئاوازه‌كه بڕیار ده‌دات ده‌نگم له‌گه‌ڵ كام گۆرانیبێژ ده‌گونجێت.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق