بارانێكی تری بە لێزمە بەڕێوەیە

:: PM:06:48:13/05/2024 ‌
بەپێی بڵاوكراوەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، هێشتا بەهاری ئەمساڵ بارانی بەبەرەوە ماوە و جگە لەم نمە بارانەی لەمشەوەوە دەست پێ دەكات، بارانێكی تری بەخوڕیش بەڕێوەیە.

ئەمڕۆ دووشەم، 13ی ئایار، كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک باران دەبێت و لە تەواوی هەرێمی كوردستاندا خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، لە رۆژئاوای هەرێمی کوردستان خێراتر دەبێت.
 
نمەباران و لە هەندێك شوێنیشدا بارانی بەخوڕ و هەورەبرووسكە دەبێت، ئەمەش زیاتر دهۆك دەگرێتەوە، بەڵام لە هەولێر و ڕاپەڕین و زاخۆ بارانی تاوناتاو دەبارێت و لە سلێمانی و هەڵەبجەش كەمتر دەبێت، ئەمەش وا دەكات پلەی گەرما دابەزێت.
 
هەر بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی


وشە - عەبدوڵا عومەر