پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:07:31:14/05/2024 ‌
  
مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی كۆچی دوایی هاوسەری سەلام عەبدوڵا، سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات، پرسەنامەیەكی ئاراستە كرد، لە دەقی پرسەنامەكەدا هاتووە: 

بەڕێز سەلام عەبدوڵا، سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات، بۆ كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەكەم و هاوبەشی خەمتانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە ئێوە ببەخشێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل