"مەسروور بارزانی پەیامی بە گوێی هەمووان دا كە پیاوی بەرپرسیاریەتییە و خۆدزینەوە لە فەرهەنگی ئەودا نییە"

:: PM:09:48:14/05/2024 ‌

مامۆستایانی زانكۆ و نووسەر و چاودێرانی سیاسی ئاماژە دەكەن كە مەسروور بارزانی، سەرۆك حكوومەتێكی كاریگەر و سەركەوتووە و هاوشانی سەركردەی وڵاتانی بەهێزی ناوچەكەیە، دووپاتی دەكەنەوە كە تەنیا ئەو توانی رووبەڕووی هەموو ئاڵنگاری و بەربەست و كۆسپەكانی بەردەم هەرێمی كوردستان ببێتەوە. 

لەمبارەیەوە د. هاوكار گەڵاڵی، مامۆستای زانكۆ بە "وشە"ی گوت، گومانی تێدا نییە كە  مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خاوەن پێگەیەكی بەهێز و كاریگەری سیاسییە لەسەر ئاستی عێراق و دنیا و هاوتای سەرۆكی وڵاتە كاریگەرەكانی ناوچەكەیە، هەروەها خۆڕاگر و بەهێزە بەرانبەر هەر گوشار و ئاڵنگارییەكی دژ بە مافە دەستووری و یاساییەكانی هەرێمی كوردستان، دەتوانێت لێزانانە هاوكێشەكان بۆ بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان یەكلا بكاتەوە و شان بداتە بەر هەموو بەرپرسیاریەتییەكان.

روونی كردەوە، لە زۆر وێستگەی جیاجیا وەك بابەتی مووچە و بوجەی خەڵكی كوردستان، هەمووان پشتیان تێ كرد و بە تەنیا هێشتیانەوە، بەڵام ئەو پێداگرتر و بوێرانەتر بەپرسیاریەتییەكانی لە ئەستۆ گرت و بە دەنگێكی زوڵاڵتر بەرگری لە مافە دەستورییەكانی هەرێم كرد و ئاڵنگارییەكانی تێپەڕاند، ئێستەش میتۆدی كار و سیاسەتكردنی مەسروور بارزانی بۆ هەموو لایەك روون بووەتەوە، كە بەرانبەر بە گوشارەكان چەندە خۆڕاگرە و چەند دڵسۆزانە خەمی هاووڵاتییان و هەرێمی كوردستانی هەڵگرتووە. 

لای خۆیەوە سۆران خاكی، نووسەر و چاودێری سیاسی بۆ "وشە" ئاماژە دەكات، مەسروور بارزانی بە تەنیا هەڵگری ئەرك و بەرپرساریەتی بوو، لە ماوەی چوار ساڵی رابردووی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێم، هەر لەگەڵ دروستبوون و دەستبەكاربوونی كابینەكە تووشی زۆر ئاڵنگاری و دۆخی سەخت بووەوە، لەوانە ڤایرۆسی كۆرۆنا و داتەپینی ئابووریی دنیا و ناوچە، دابەزینی نرخی نەوت بۆ ژێر سفر، ئەمە سەرەڕای گوشارە ئابووری سیاسییەكان لەسەر ئەم كابینەیە لەلایەن حكوومەتی عێراق و ناوخۆش، بەڵام ئەو خۆڕاگرانە رووبەڕووی ئەم ئاڵنگارییانە وەستا و خۆی نەدا بەدەستەوە و توانی گەلی كوردستان لەم قۆناغە سەختانە رزگار بكا و بیگەیەنێتە كەنارێكی ئارام، كە بووە هۆی نەهامەتی بۆ زۆر وڵاتی بەهێز .

ئاماژەی كرد، لەكاتێكدا هەمووان لە بەرپرساریەتی رایان دەكرد و پێیان وابوو كە حكوومەتی هەرێم لەم دۆخە سەختانەدا بێ زیان نابێ بۆ ئەوەی لە ئەگەری دروستبوونی هەر دۆخێك بەرپرسیاریەتییان نەكەوێتە سەر شان، بەڵام مەسروور بارزانی شێلگیرانە لە مەیدانەكە وەستا و ئەو پەیامەی بە گوێی هەمووان دا كە ئەو پیاوی بەرپرسیاریەتییە و هەموو بەرپرسیاریەتییەكیش هەڵدەگرێت، خۆدزینەوە لە بەرپرساریەتی و رادەستبوون لە فەرهەنگی ئەودا نەبووە.

ئەوەشی دووپات كردەوە كە چۆن لە دۆخە سەختەكاندا هەر ئەو بەرپرساریەتی هەڵدەگرێ و بە تەنیایە لە گۆڕەپانەكەدا، ئیتر هەر ئەویش خاوەنی سەرجەم دەستكەوتەكانە و ئەوانەی هەمیشە لە بەرپرسیاریەتی رایان كردووە، مافی ئەوەیان نابێت خاوەنداریەتیی هیچ دەستكەوتێك بكەن كە بۆ گەلەكەمان بە دەست هاتووە.

وشە / ئاسان محەمەد



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل