یه‌كێتیی ئه‌وروپا سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت

:: AM:09:31:15/05/2024 ‌
كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ برۆكسێل رای گه‌یاند، ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌ بڕیاریان داوه‌ په‌ره‌ به‌ سزاكانیان دژی ئێران بده‌ن، به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ شه‌ڕانگێزییه‌ی له‌ جه‌نگی ئۆكراینادا هه‌یه‌تی.

دامه‌زراوه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ توندی ره‌خنه‌ی له‌ پاڵپشتییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران له‌ جه‌نگی ئۆكراینا گرتووه‌ و گوتوویه‌تی، فرۆشتنی هه‌موو ئه‌و پارچه‌ یه‌ده‌گانه‌ به‌ ئێران قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌واندا سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت.

ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی درۆن هه‌نارده‌ی رووسیا ده‌كات
ئۆكراینا و وڵاتانی رۆژئاوا، ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی درۆن هه‌نارده‌ی رووسیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جه‌نگی ئۆكراینادا سوودیان لێ وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئێران ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا سزاكانی خۆی له‌ دژی ئێران توندتر بكات، پێوه‌سته‌ به‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی ئێران مانگی رابردوو كردیه‌ سه‌ر ئیسرائیل.

ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا هانی وڵاتانی تری یه‌كێتییه‌كه‌ ده‌ده‌ن تا سوپای پاسداران بخه‌نه‌ ناو لیستی تیرۆره‌وه‌، به‌ڵام هێشتا له‌م رووه‌وه‌ یه‌كده‌نگی نییه‌.


وشە - سلێمان تاشان