پەرواز حوسێن لەگەڵ شێرپەنجە دەجەنگێت

:: PM:12:19:15/05/2024 ‌
هونەرمەند پەرواز حوسێن رای گەیاند، ماوەیەكە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی ریخۆڵە بووە و ئێستە لەگەڵ شێرپەنجە دەجەنگێت. دەشڵێت، هەمیشە بە قەدەری خوا ڕازیم كە چیم بۆ دادەنێت.

هونەرمەند پەرواز حوسێن لە تۆڕی فەیسبووك بڵاوی كردەوە، ماوەیەكە لەگەڵ شێرپەنجەی ریخۆڵە دەجەنگم، سوپاسی خوا دەكەم و هەرچیم بۆ دابنێت پێی رازیم.

پەرواز هونەرمەندێكی دەنگخۆشی هەولێر و كوردستانە، ماوەی چەندان ساڵە كاری هونەری دەكات، هەوادارێكی زۆری هەیە، وەك خۆی دەڵێت، لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنچەی ڕیخۆڵە دەجەنگم.

 پەرواز سوپاسی خوا دەكات و دەڵێت، هەر شتێك ویستی خوای لەسەر بێت پێی رازیم، خوا منی هەڵبژارد كە ئەو نەخۆشییەم هەبێت، بە هەر هۆكارێك تووشی ئەو نەخۆشییە بووم، قبووڵمە، نزای خێرمان بۆ بكەن، خوای گەورە پارێزراوتان بكات.



وشە - سۆران عەزیز