هاوسه‌ری ستۆرمی دانیلز: ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌یكات نه‌ عه‌یبه‌ و نه‌ شه‌رمه‌زاری

:: PM:12:58:15/05/2024 ‌
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی فیلمی رووت له‌ دادگا سكاڵای له‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشتر ئه‌مه‌ریكا تۆمار كرد، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا زۆرترین قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی فیلمی رووت ده‌كرێت و توانجی لێ ده‌درێت، بۆیه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی هاته‌ ده‌نگ و گوتی، ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ پیشه‌كه‌یدا ده‌یكات، نه‌ عه‌یبه‌ و نه‌ شه‌رمه‌زاری.

پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه‌" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئایار، هه‌واڵه‌كه‌ی له‌ تۆڕی "سی ئێن ئێن" وه‌رگرتووه‌ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كاتێك ستۆرمی دانیلز ئه‌كته‌ری فیلمه‌ رووته‌كان سكاڵای له‌سه‌ر تره‌مپ له‌ دادگا تۆمار كرد كه‌ كاتی خۆی له‌گه‌ڵیدا خه‌وتووه‌، ئێسته‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا زۆرترین قسه‌ له‌سه‌ر پیشه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ ده‌كرێ و توانجی لێ ده‌درێت، بۆیه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی هاته‌ ده‌نگ و پێی وایه‌ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌یكات، نه‌ عه‌یبه‌ و نه‌ شه‌رمه‌زاری.

سكاڵای ستۆرمی دانیلز له‌ دادگا له‌ دژی تره‌مپ، زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تره‌مپ ویستوویه‌تی به‌ بڕێك پاره‌ بێده‌نگی بكات، به‌ڵام تا ئێسته‌ دانیلز سووره‌ له‌سه‌ر سكاڵا و گوته‌كانی.

له‌باره‌ی ئه‌و توانجانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاراسته‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی فیلمه‌ رووته‌كان ده‌كرێت، باریت بلید كه‌ هاوسه‌ری دانیلزه‌، بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن" قسه‌ی كردووه‌ و گوتی، گوێ به‌و قسانه‌ نادات كه‌ له‌باره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كرێن، چونكه‌ ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ و پیشه‌كه‌ی هی ئه‌وه‌ نییه‌ بگوترێ كرده‌ی عه‌یب یان شه‌رمه‌زاری كردبێت.

ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ له‌ ددانپێدادانه‌كه‌ی له‌ دادگا ئاماژه‌ی داوه‌، خۆی له‌ 21 فیلمی رووتدا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه‌، هاوكات ده‌رهێنانی بۆ 150 فیلمی تری رووت كردووه‌ و ماوه‌ی 20 ساڵه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات. بۆیه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ تۆڕه‌كه‌ گوتی، هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ ویستی خۆی ئه‌و پیشه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ و بڕوای پێیه‌تی، هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌ تا تووشی شه‌رمه‌زاری بن، بۆیه‌ گوێ به‌ توانجه‌كان نادات.

دادگاییكردنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشتر ئه‌مه‌ریكا له‌ دادگای تاوان له‌ ویلایه‌تی نیویۆرك له‌ مانهاتن، چووه‌ته‌وه‌ پێنجه‌مین هه‌فته‌یه‌وه‌، دۆسیه‌كه‌ زیاتر له‌باره‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تره‌مپ بۆ بێده‌نگكردنی دانیلز، ویستوویه‌تی پاره‌ی پێ بدات.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د