دوو به‌ندكراوی كورد و خه‌ڵكی ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوه‌كانی ڕه‌زا غوڵامحوسێنی و فه‌ره‌خ خان محه‌مه‌دی، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی شاره‌كه له سێداره دران.
ئه‌و دوو هاوڵاتییه به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، ئه‌و سزایه‌یان به سه‌ردا سه‌پێنرابوو، ته‌مه‌نی ره‌زا 21 ساڵ و فه‌ره‌خ 60 ساڵ بوو.
فه‌ره‌خ 14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست گیرا و له‌و كاته‌وه له گرتووخانه‌دا بوو و ره‌زاش ساڵی رابردوو گیرابوو.
هه‌واڵی له سێداره‌دانی ئه‌م دوو به‌ندكراوه له‌لایه‌ن رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو بڵاو كراوه‌ته‌وه و تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، له میدیا حكوومه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت میدیاكانی نزیك له ده‌زگای دادوه‌ری، هیچ زانیاری و هه‌واڵێك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئاماره‌كه ساڵ به ساڵ زیاد ده‌كات.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه له ئاماری له سێداره‌دان تێیدا به‌رزه و سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ، ئاماره‌كه ساڵ به ساڵ زیاد ده‌كات.
ئێران پێی وایه سزای له سێداره‌دان تاوان كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن له ئێران له جیاتی ئه‌وه‌ی تاوان كه‌م بكات، زیادی كردووه و له سێداره‌دان ته‌نیا كاریگه‌ریی نه‌رێنی هه‌بووه.