سه‌رۆك بارزانی له سه‌لاحه‌دین پێشوازیی له سه‌رباز به‌رزنجی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی له‌نده‌ن لامبس كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی گرنگیی ڕۆڵ و به‌شداریی ڕه‌وه‌ندی كوردی له وڵاتانی تاراوگه ئاڵوگۆڕ كرا، به تایبه‌ت رۆلی ره‌وه‌ندی كوردی له به‌ریتانیا و پشتگیری و هاوكاریكردنیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایه سه‌ر هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له پێناو ئاڵوگۆڕی زیاتری كولتووری و زانستی و سیاسی و بازرگانی و ته‌كنه‌لۆجیا.
هه‌ر له‌و دیداره دا سه‌رباز به‌رزنجی ئه‌وه‌ی به سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند، بۆ باشتركردن و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و ناساندنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد له كوردستان و تاراوگه، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ له‌و پێناوه‌دا.
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی سه‌رباز به‌رزنجی كرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی به گه‌له‌كه‌ی ده‌كات له تاراوگه و هه‌وڵه‌كانی بۆ یادكردنه‌وه‌ی فه‌رمی و كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو مۆنۆمینتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له ناوه‌نده فه‌رمییه‌كانی وڵاتی به‌ریتانیا.
هه‌روه‌ها وه‌ك نموونه‌یه‌ك وه‌سفی كرد كه ئه‌گه‌ر كورد ده‌رفه‌تی پێ بدرێت ده‌توانێ تواناكانی بسه‌لمێنێت و هیچی له نه‌ته‌وه‌كانی تر كه‌متر نیه. هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیی بۆ خواست و هێمای به‌وه دا كه پێویسته بایه‌خ به پڕۆسه‌ی به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی دژی كورده فه‌یلییه‌كان و بارزانییه‌كان و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی گه‌لی كورد بدرێت.