ده‌زگای ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كه ماوه‌ی هه‌شت مانگه دامه‌زراوه و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، خزمه‌ت به كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن، ئه‌و بۆشاییانه‌یش پڕ ده‌كه‌نه‌وه كه له‌ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كاندا له بواری ده‌رمان و ده‌رزی و پێویستییه‌كانی تر دروست ده‌بێت.
د.محه‌مه‌د میرزا سه‌رۆكی ده‌زگای ته‌ندروستیی گشتیی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ژێر چاودێریی نووسینگه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌زگای ته‌ندروستیی گشتیی كوردستان بڕی دوو هه‌زار و 700 دانه له ده‌رمانی شه‌كره بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پیرمام دابین كرد.
روونیشی كرده‌وه كه دابینكردنی ئه‌م جۆره ده‌رمانانه سوودێكی زۆری ده‌بێت بۆ ناوچه‌كه، چونكه به گشتی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌ن کە كه‌من له نه‌خۆشخانه‌كاندا.
هه‌شت مانگه ده‌زگاكه دامه‌زراوه
به گوته‌ی سه‌رۆكی ده‌زگاكه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی دامه‌زراندنیاندا توانیویانه زۆرێك له بۆشایی ته‌ندروستی پڕ بكه‌نه‌وه كه دابینكردنی بڕی 10 تۆن ده‌رمان و چه‌ندان ئامێری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بارزان و دابینكردنی چه‌ندان جۆری ئامێری ته‌ندروستی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی بارزان و دابینكردنی نزیكه‌ی دوو تۆن ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاریی هه‌ولێر، دابینكردنی دوو تۆن و نیو له ده‌رمان بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستیی نه‌جدی حه‌یده‌ر له هه‌ولێر.
دابینكردنی ده‌رزی ئینسۆلین
د.محه‌مه‌د میرزا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، یه‌كێك له كێشه‌كانی ده‌رمان ده‌رزی ئه‌نسۆلینه، بۆیه جگه له دابینكردنی بڕی 800 دانه له ده‌رمانی كۆرتكس بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری نزیكه‌ی 600 ده‌رزیی ئەنسۆلین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پیرمام دابین كراوه له‌گه‌ڵ دانانی كلینیكێكی یه‌ك ڕۆژه له‌ناو پاركی شار به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕایی و پێكهێنانی تیمێكی ته‌ندروستی بۆ قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر به مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی قوتابییان بۆ گرنگیدان به ته‌ندروستیی خۆیان و كۆمه‌ڵگە.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كه چالاكییه‌كانیان ته‌نیا له هه‌ولێر نابێت و له ماوه‌ی رابردوودا، چه‌ندان ئامێر و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی مێرگه‌سۆر دابین كراوه له‌گه‌ڵ دابینكردنی بڕێكی زۆری ده‌رمان بۆ به‌شه‌ناوخۆیی 18ى شوباتى سه‌ر به زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار قوتابی شار و شارۆكه‌كانی تری هه‌رێم له‌خۆ ده‌گرێت.