وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی 35 وەزارەت و دەستەی بڵاو كردەوە، بڕیارە تا دووشەمی داهاتوو تەواوی ئەو وەزارەت و دەستانە مووچەكانیان وەربگرن و ئەوانەیشی كە بەشدارن لە پڕۆژەی "هەژماری من" دەتوانن لە رێگەی كارتەكانیانەوە لە ئامێرەكانی "ATM" مووچەكانیان وەربگرن.
تیمى هەژمارى من راى گەیاند، سبەی ڕۆژی پێنجشەم 16ی ئایاری 2024، مووچەی مانگی چواری هەزاران مووچەخۆر بە شێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری منەوە دەدرێت لە هەرێمی کوردستان.
ئەو شوێنانە کوێن کەوا ئامێرەکانی ATMـی لێیە و مووچەخۆران لەوێوە مووچەکانیان ڕادەکێشن؟
كلیك لەسەر ناوی ئەو شوێنە بكە كە بۆ تۆ نزیك و گونجاوە، لینكی "لۆكەیشنەكە" دەتبات بۆ شوێنەكە:
کەی مووچەکان دەچنە سەر هەژماری بەشداربووانی هەژماری من؟
مووچەکە دوای نیوەڕۆ و سەعات دوو بۆ سێ دەچێتە سەر هەژماری بەشداربووان و بە SMS ئاگادار دەکرێنەوە کە ئێستا دەتوانن بچن سەردانی ئامێرەکان بکەن بۆ ڕاکێشانی مووچەکانیان.
مووچەخۆران چۆن ئامێرەکانی ATM بەکاردەهێنن؟
پرسیارە باوەکان لەبارەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە پرۆژەی هەژماری من.
تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ بینینی پرسیارە باوەکان لەبارەی ئەم پرۆسەیە: