كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی هاته كوردستان و له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات له‌وه كرایه‌وه كه كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ئۆتۆمبێل دێننه كوردستان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه، كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی پێشوازی له كۆمپانیای فرامۆی ئه‌ڵمانی كرد كه به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێل له حه‌وت تۆنی تا 30 تۆنی له هه‌رێمی كوردستان هاتبوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه له دانیشتنه‌كه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی ئاماده‌بوو ڕێنوێنی پێویست له باره‌ی دامه‌زراندنی كارگه له هه‌رێمی كوردستان و كارئاسانی و هاوكاری وه‌زاره‌ت درایه كۆمپانیای ناوبراو.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی گوتی پشتیوان و هاوكاری هه‌ر كه‌س ولایه‌نێك ده‌بین كه كار بۆ پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی بكات به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.