لەناو لیستی ئەو كۆرپانەی تازە لەدایك دەبن لە وڵاتانی ئینگلتەرا و وێڵز، ناوی "محەمەد" لە پلەی دووەمدایە و پێشی هەموو ناوە بەناوبانگەكانی ئەو وڵاتەی داوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، ڕۆژنامەی "دەیلی میرۆر" بڵاوی كردەوە، بەپێی ئەو ئامارەی نووسینگەی ئاماری نیشتمانی بۆ ساڵی پار بڵاوی كردووەتەوە، ناوەكانی نووح و محەمەد، پێشی ناوی "ئۆلیڤەر"یان داوەتەوە كە بۆ ماوەی هەشت ساڵ بوو، پلەی یەكەمی هەبوو.
ئەمەی خوارەوە، لیستی پلەبەندیی ناوی منداڵانە لە ئینگلتەرا و وێڵز بۆ لەدایكبوانی ساڵی پار:
1- نووح
2- محەمەد
3- جۆرج
4- ئۆليڤەر
5- ليۆ
6- ئارسەر
7- ئۆسكار
8- تيودور
9- تيو
10- فريدڵ
لیستی 10 ناوی هەرە باوی كۆرپەی كچانیش بەم شێوەیە بووە:
1- ئۆليڤيا
2- ئەميليا
3- ئیيسلا
4- ئاڤا
5- ليلی
6- ئیڤي
7- فرييا
8- فلۆڕەنس
9- ئیزابێلا
10- ميا