ژنێك كوڕەكەی بێهۆش كرد بۆ ئەوەی ئەندامانی جەستەی ببڕێتەوە و بە ئۆنلاین بیفرۆشێ

:: PM:11:17:17/05/2024 ‌

دەزگە تەناهییەكانی شاری بورسەعید لە میسر، توانییان ژنێك بە ناوی "ههـ. ث. د." بگرن، پاش، دوای ئەوەی ددانی پێدا نا كە ویستوویەتی ئەندامانی جەستەی بۆ كەسێك ببڕێت كە لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناسویەیتی.

ئەمڕۆ هەینی، 17ی ئایار، ئاژانسە هەواڵییە میسری و عەرەبییەكان بڵاویان كردەوە، دۆسییەی ئەو بێوەژنە لە دادگایە كە كوڕێكی تەمەن هەشت ساڵ و كچێكی تەمەن 10 ساڵی هەیە، بەهۆی دۆستایەتی لەگەڵ كەسێك كە لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناسویەتی، ناچاری كردووە وێنەی منداڵەكانی بە ڕووتی بۆ بنێرێت و ڤیدیۆیان بكات، تا وردە وردە گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی پێی گوتووە، یەكێكیان بە ماندەی هۆشبەر سڕ بكات بۆ ئەوەی چەند شوێنێكی هەناوی ببڕێتەوە و پێی بفرۆشێت.

ڕووداوەكە كاتێك ئاشكرا بووە، دوای ئەوەی منداڵەكە تووشی دۆخێكی سەخت دەبێت، دایكی دەیباتە نەخۆشخانە، لەوێ تیمی پزیشكی كاتێك دەزانن دەرمانخوار كراوە، پۆلیسی تاوان ئاگادار دەكەنەوە و ژنەكەش لە بەردەم پۆلیسدا ددانی بە تاوانەكەیدا ناوە و تەواوی چیرۆكەكەی بۆ گێڕاونەتەوە.



وشە - عەبدوڵا عومەر