بەسرە... ئەفسەرێكی پلە باڵا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

:: PM:10:15:18/05/2024 ‌
دوو سەرچاوەی تەناهی ئاشكرایان كرد، كە دوو حالەتی خۆكوشتن روویان داوە، یەكێكیان ئەفسەرێكی پلە باڵایە لە بەسرە و ئەوەی تریش كچێكی 15 ساڵەیە لە پارێزگای زیقار. 

ئەمڕۆ شەموو 18ی ئایاری 2024، سەرچاوەیەكی تەناهی بە پێگە عێراقییەكانی راگەیاندووە، كچێكی تەمەن 15 ساڵ كە قوتابی بووە، بە خۆهەڵواسین لەناو ماڵەكەی خۆیدا، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ئاماژەیش دراوە كە هۆكاری پشت روواوەكە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە بە نادیاری ماوەتەوە. 

لە بەسرەیش، ئەفسەرێك بە پلەی "موقەدەم" بە دەمانچەكەی خۆی لەناو ئۆتۆمبێلدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا لە ناوەڕاستی شاری بەسرە. 

لە ئێستەدا تەرمی ئەفسەرەكە رەوانەی پزیشكی دادی بەسرە كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیش بۆ هۆكاری رووداوەكە كراوەتەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود