دوای رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ره‌ئیسی و به فه‌رمی راگه‌یاندنی مردنی سه‌رۆك كۆمار، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی، ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د موخبیر جێگری سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی ره‌ئیسی دابنیشێت.
به‌پێی ده‌ستووری ئێران جێگره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت و ده‌بێت له ماوه‌ی 50 رۆژی داهاتوودا له ئێران هه‌ڵبژاردنێكی نوێ به‌ڕێوه بچێت.
ده‌بێت له ماوه‌ی 50 رۆژی داهاتوودا له ئێران هه‌ڵبژاردنێكی نوێ به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی ماده‌ی 131ی ده‌ستووری كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌ر كاتێك سه‌رۆك كۆمار بمرێت، ئه‌وا به ره‌زامه‌ندیی رێبه‌ر جێگری یه‌كه‌م سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌رده‌گرێت، دواتر ئه‌نجوومه‌نێك كه له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ده‌زگای داد و جێگری سه‌رۆك كۆمار پێكهاتووه ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێ ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د موخبیر دیزفولی به‌ر له‌وه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆمار بێت، نزیكه‌ی 15 ساڵ سه‌رۆكی دامه‌زراوی ''فه‌رمانی ئیمام'' بوو كه به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین دامه‌زراوه ئابوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت، كه راسته‌وخۆ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیدایه.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، ئه‌و جگه له‌وه‌ی كه بووبووه جێگری سه‌رۆك كۆمار، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا سه‌رۆكایه‌تیی دامه‌زراوه‌ی ''ئابووریی به‌رگری'' ده‌كرد كه بۆ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئابووری ئێران بنیات نراوه، به‌ڵام نه‌یتوانیبوو هیچ ده‌ستكه‌وتێكی هه‌بێت.
ئه‌و ساڵی 1955 له دایك بووه و خه‌ڵكی دزفوله، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌زه‌وییه و كوڕی شێخ عه‌باس موخبیره كه ئیمام و پێشنوێژخوێنی هه‌ینیی شاره‌كه بوو.
موخبیر ئه‌ندازیاری كاره‌بایه و دوو دكتۆرای هه‌یه كه یه‌كێكیان له بواری پلاندانانی په‌ره‌پێدانی ئابوورییه، ئه‌وه‌ی تریان له بواری مافی نێوده‌وڵه‌تییه.
دیار نییه به‌ر له شۆڕش چیی كردووه، به‌ڵام هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی و موحسین ره‌زایی و چه‌ند كه‌سێكی تر، ئه‌ندامی گرووپێك بوون به ناوی مه‌نسورون كه له پارێزگای خووزستان دامه‌زرابوو و دژی رژێمی پاشایه‌تی چالاكییان ده‌كرد.
ئه‌و له سوپای خووزستان ده‌بێته به‌رپرسی به‌شی ته‌ندروستیی سوپای دزفول
ئه‌و له سوپای خووزستان ده‌بێته به‌رپرسی به‌شی ته‌ندروستیی سوپای دزفول و تا كۆتایی جه‌نگی هه‌شت ساڵه، له‌و پۆسته‌یدا ده‌مێنێته‌وه.
دوای جه‌نگ ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌یاندنی دزفول و دواتر ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای گه‌یاندن، ماوه‌یه‌كیش ده‌بێته جێگری پارێزگای خووزستان و نزیكه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به فه‌رمانی عه‌لی خامنه‌یی، ده‌بێته سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی فه‌رمانی ئیمام كه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین دامه‌زراوه ئابوورییه‌كانی ژێر ده‌ستی خامنه‌ییه.
دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌م 19ی ئایار، له میدیاكانی ئێران هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه یه‌كێك له‌و سێ هێلیكۆپته‌ره‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماریان پێ بووه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌نداوێك، تووشی كێشه بووه و فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار به ناچاری نیشتووه و به ئۆتۆمبێل به‌ره‌و ته‌ورێز به‌ڕێ كه‌وتووه.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه سه‌رچاوه ناحكوومییه‌كان، باسیان له ئه‌گه‌ری مردنی سه‌رۆك كۆمار كرد و دواتر میدیا فه‌رمییه‌كان ددانیان به‌وه نا كه فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار ونه و گه‌ڕان به‌دوای فڕۆكه‌كه ده‌ستی پێ كردووه. له‌و كاته‌وه به سه‌تان تیمی تایبه‌تی پۆلیس و به‌رگریی شارستانی به‌دوای فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماردا ده‌گه‌ڕان، دواجار له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 20ی ئایار فڕۆكه‌كه‌یان به تێكشكاوی دۆزییه‌وه كه سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی مردبوون.
رۆژی دووشه‌م میدیای فه‌رمیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئیبراهیم ره‌ئیسی و هه‌شت كه‌س له هاوڕێیانی له‌وانه‌ش حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه له ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون، مردوون و هۆكاره‌كه‌شیان بۆ خراپیی كه‌شوهه‌وا گه‌ڕانده‌وه.