مردنه‌كه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و دوو ئاسته‌نگی سه‌ره‌كی له به‌رده‌م ئێران‌دا، ئه‌مه بیروڕای وه‌لی ناسر شاره‌زای بواری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێرانه، ناسر پێی وایه مردنی ڕه‌ئیسی كێشه بۆ جێگره‌وه‌ی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دروست ده‌كات. له‌لایه‌كی تره‌وه توندڕه‌وه‌كان هیچ كاندیدێكی دیاریكراویان نییه تا ده‌ستبه‌جێ شوێنی ڕه‌ئیسی پێ پڕ بكه‌نه‌وه.
دوا نیوه‌ڕۆی دوێنێ كۆپته‌ره‌كه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ تاران له به‌رزاییه‌كانی ته‌ورێز كه‌وته خواره‌وه و ته‌واوی سه‌رنشینه‌كان مردن، ئێسته وه‌لی ناسر شاره‌زای بواری سیاسه‌تی ئێران
پێی وایه، ڕووداوی تێكشكانی كۆپته‌ره‌كه دوو ئاسته‌نگی له به‌رده‌م سیستمی حوكمڕانی له ئێران دروست كردووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خامنه‌یی وای پێشان ده‌دات هیچ له گۆڕ نییه و هه‌موو شتێك ئاساییه.
تاکە ڕکابەری سەرەکی موجتەبای کوڕی خامنەی ڕەئیسی بوو
به‌گوێره‌ی شاره‌زاكه‌ی بواری سیاسه‌تی ئێران، مردنی ڕه‌ئیسی كێشه بۆ پرسی جێگره‌وه‌ی خامنه‌یی دروست ده‌كات، خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی وه‌ك شیاوترین كه‌س وێنا كردووه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران متمانه‌ی ته‌واوی به ڕه‌ئیسی هه‌بووه، بۆیه وه‌ك جێگره‌وه‌ی خۆی ته‌ماشای كردووه، به‌ڵام مردنی ڕه‌ئیسی، كێشه بۆ خامنه‌یی دروست ده‌كات و ده‌بێت له جێی ڕه‌ئیسی، كه‌سێكی متمانه‌پێكراو و شیاو بدۆزێته‌وه وه‌ك جێگره‌وه‌ی خۆی، ئه‌مه له كاتێكدا موجته‌با خامنه‌یی كوڕی خامنه‌یی، مرخی خۆی له شوێنی باوكی خۆش كردووه.
یه‌كێكی تر له كێشه‌كان بریتی بوو له كێشه‌ی نه‌مانی كاندیدێكی به‌هێز له‌لایه‌ن توندڕه‌و و موحافزكاره‌كانی ئێرانه‌وه، ئێسته ڕۆژی ڕیفۆرمخوازه‌كانه، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر نه‌بوونی كاندیدێكی شیاو له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنێ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، كه له ساڵی 2021 ڕیفۆرمخوازه‌كانی تێك‌شكان به زۆرینه‌ی %61ی ده‌نگه‌كان.
پرسه‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا موحافزكاره‌كان له توانایاندایه له ماوه‌ی 50 ڕۆژی داهاتوو، كه به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، كه‌سێك به‌ربژێر بكه‌ن هه‌مان قورسایی ڕه‌ئیسی هه‌بێت؟ یان دووباره ڕیفۆرمخوازه‌كان دێنه‌وه سه‌ر شانۆی ده‌سه‌ڵات له ئێران.