به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل به فه‌رمی به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند، هیچ ده‌ستێكیان نییه له ڕووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، كه بووه هۆی مردنی ڕه‌ئیسی و ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و گشت سه‌رنشینه‌كانی ناو كۆپته‌ره‌كه.
ئه‌مڕۆ پێگه‌ی ''
ڕۆیته‌رز'' ئاشكرای كرد، به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل به فه‌رمی به ناوی حكوومه‌تی ئیسرائیله‌وه پێی ڕاگه‌یاندوون، ئیسرائیل به هیچ جۆرێك ده‌ستی له مردنی ڕه‌ئیسی و ڕووداوی تێكشكانی كۆپته‌ره‌كه‌ی ئێران‌دا نه‌بووه.
هێشتا مردنی ڕه‌ئیسی ته‌مومژاوییه و گومان له‌باره‌ی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای باری ناله‌باری كه‌شوهه‌وا، به‌ڵام دوو كۆپته‌ره‌كه‌ی هاوه‌ڵی ڕه‌ئیسی گه‌یشتوونه‌ته جێی مه‌به‌ست.
مردنی ڕه‌ئیسی بۆشایی سیاسی به دوای خۆیدا ده‌هێنێت و به‌گوێره‌ی زۆرینه‌ی شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كان، ڕه‌ئیسی كه‌سی متمانه‌پێكراوی خامنه‌یی بووه و پڕكردنه‌وه‌ی جێیه‌كه‌ی كێشه له پێكهاته‌ی حوكمڕانی دێنێته كایه‌وه، له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه مردنی ڕه‌ئیسی هیچ له دۆخی ئێران ناگۆڕێت و دۆخه‌كه له تاران به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌ڕوات.