دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری گرتنی بۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل و یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، یه‌حیا سنوار و ئیسماعیل هه‌نیه سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و سیاسی حه‌ماس و محه‌مه‌د مه‌سیر سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌ماسی دا.
كه‌ریم خان سه‌رۆكی نووسینگه‌ی داواكاری گشتی له دادگای لاهای بڕیاری دا به گرتنی پێنج له دیارترین كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی شه‌ڕی غه‌زه، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی جه‌نگ، ئه‌وانیش بریتین له هه‌ریه‌كه له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل، یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل له به‌ره‌ی ئیسرائیل، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی باڵی سیاسی حه‌ماس، یه‌حیا سنوار سه‌رۆكی باڵی سه‌ربازی ئه‌و گرووپه و محه‌مه‌د مه‌سری ئه‌ندامی دیاری گرووپه‌كه.
جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا دادپەروەری بەرپا دەکات
دادگای لاهای
بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه بۆ گێڕاندنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه بۆ هه‌موو ئه‌و قوربانییانه‌ی له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌وه گیانیان سپاردووه و ته‌نیا سڤیل بوون.
ده‌ستبه‌جێ له دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای لاهای، سه‌ركرده ئیسرائیلییه‌كان دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگا هاتنه ده‌نگ و ڕایان گه‌یاند، بڕیاره‌كانی دادگا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به هیچ شێوازێك مایه‌ی قبووڵكردن نییه ئیسرائیلییه‌كان و سه‌ركرده‌كانیان، هاوتای حه‌ماس بكرێن و له یه‌ك بڕیاردا داوای گرتنیان بكرێت.