بەم شێوەیە پاتریی ئایفۆنەكەت پارێزراو دەبێت

:: PM:07:17:27/05/2024 ‌

بەهۆی گلەیی ژمارەیەكی زۆر لەو بەكارهێنەرانەی ئایفۆنی 12 و بۆ سەرەوەیان هەیە كە بە شێوەیەكی سەیر مۆبایلەكەیان بارگاویی نامێنێ یان زۆر خێرا دێتە خوارێ، سپۆڕان لە تۆڕی 5G هۆكار و چارەسەرییان دۆزیوەتەوە.

ئەگەر یەكێكیت لەوانەی زوو پارتی ئایفۆنەكەت دێتە خوارێ، هەر ئێستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بكە. سەرەتا بچۆرە سەر Settings، پاشان بڕۆ بۆ Cellular، پاشان data options، دواتر Phone data، دوای ئەوەش بڕۆ بۆ سەر options.

ئەوانەش كە دەبڵ سیمكارت بەكار دەهێنن، بە هەمان شێوە بچنە سەر سیتینگ و لەوێوە چاكی بكەن.

هەروەها بۆ ئەو ئامێرانەی سیستەمی 5G تێدایە، لە سیتینگ بیكەن بە 5G Auto، ئەمەش وا دەكات پاترییەكەی كەمتر خەرج ببێت.



وشە - عەبدوڵا عومەر