نوستن یەكێكە لە گرنگترین قۆناغەكانی ژیان مرۆڤ و هەر كەسێك پێویستە رۆژانە حەوت سعات بخەوێت بۆ ئەوەی تەندروستییەكی باشی هەبێت، ئەوە وەك شارەزایانی تەندروستی باسی دەكەن، بەڵام هەندێك حاڵەتی نائاسایی هەن وا دەكەن مرۆڤ
زیاتر بخەوێت، لەوانەش كچ و ژن، لە خوارەوە هەندێك لە هۆكارەكانە:
1-كێشە و نەخۆشییە دەروونییەكان، یەكێكە لە هۆكارەكانی زۆر نوستن و بێتاقەتیی كتوپڕی ژن، رارایی و نیگەرانی و خەمۆكی و شێوانی خواردنە.
2-كێشەی رژێنی دەرەقی، واتە ناڕێكی لە دەردانی ئەو رژێنە، زیاد دەردانی رژێنەكە ئەندامەكانی لەش چالاكتر دەكا و مرۆڤ ماندوو و شەكەت دەكات، تەمبەڵی و كەم دەردانی، ئەویش بە هەمان شێوە ماندوبوون و بێتاقەتی و داهێزران دروست دەكات.
3-كەمخوێنی، بەهۆی كەمی ئاسن، ئەوەش هۆكارێكی زۆر نوستن و بێتاقەتییە، بەتایبەتی لە تەمەنی وەچەخستنەوە بەهۆی سووڕی مانگانە و دووگیانبوونەوە، بەڵام دەكرێ بەهۆی برینی گەدە و هەندێك دەرمانیش رووبدات.
4-زیاد و كەمی كێشی لەش، هەردوو حاڵەت لە ژن زۆر نوستن دروست دەكات، زیادبوونی كێش پەستانی زیاتر لەسەر جومگە و ئێسك دروست دەكا و هەستی ماندووبوون و بێتاقەتی زیاتر دەكات، دابەزینی كێشیش بە هەمان شێوە.
5-كەمیی ڤیتامین دی، یەكێكە لە هۆكارە بڵاوەكانی زۆر نوستن لە ژن، چونكە زۆرێكیان خۆیان لە بەركەوتنی تیشكی خۆر دەپارێزن، بەوەش تووشی بێتاقەتی و لاوازی دەبن و زیاتر پەنا بۆ نوستن دەبەن.
6-بوونی كێشە لە خەو، واتە نوستنەكەی ئاسایی و قووڵ نییە و پچڕ پچڕە، بۆیە ماندوو دەبێت و هەرچەند دەخەوێ كێشەكەی چارەسەر نابێت، لەوانە نەنوستنی شەوانە بۆ ماوەیەكی پێویست، ئازاری قاچەكان و شێوانی گەشتكردن و پچڕانی هەناسە لەكاتی خەودا، هەموو ئەوانە وا دەكەن لەش نەحەسێتەوە و هەست بە ماندووبوون بكات.