خۆتان لە شووتی و فێنككەرەوەكان بپارێزن

:: PM:12:02:29/05/2024 ‌
لە وەرزی هاوین دوو شت زۆر خۆشن، بەردەمی فێنككەرەوە و خواردنی شووتی، بەڵام هەردووكیان بۆ كۆمەڵێك نەخۆشی خراپن.
‎شووتی ڕێژەیەكی بەرزی پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەو كەسانەی نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە بۆیان خراپە، شووتی تایبەتمەندە بەوەی بڕێكی زۆر شەكری سروشتیی تێدایە، بۆیە خواردنی بڕێكی زۆر لێی ئاستی شەكری خوێن زیاد دەكات، بەمەش مەترسیی بۆ تووشبووانی شەكرە دروست دەكات.

‎شووتی بۆ نەخۆشیی سكچوون خراپە، چونكە بڕێكی زۆر ئاو و ڕیشاڵی تێدایە كە جووڵەی ریخۆڵەكان زیاد دەكات و دەبێتە هۆی زیادبوونی سكچوونەكە.

‎لەبارەی فێنككەرەوە كە زۆرینەی خەڵك لە وەرزی هاویندا بەكاری دێنن، دەبێت ئاگاداربن بۆ كۆمەڵێك نەخۆشی كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات، دكتۆر تەها بەكری میسری پرۆفیسۆری نەخۆشییەكانی سنگ دەڵێت، هەوای فێنككەرەوەكان دەبێتە مەترسی بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسەیان هەیە .

هاوكات فێنككەرەوە بۆ هەڵامەت خراپە و كێشەی ئەنفلەوەنزا زیاتر دەكات، هەوكردنی جیووبەكان خراپ تر دەكات و قوڕگئێشە سەختر دەكات.

دكتۆر شەریف هێتا ڕاوێژكاری تەندروستیی گشتی و پزیشكی خۆپارێزیش دەڵێت، نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە تاكە هۆكار نین كە پێویستە بۆ دووركەوتنەوە لە هەوای فێنككەرەوەكان، بەڵكو فێنككەرەوە بۆ وشكبوونەوەی چاو و ڕەقبوونی جومگەكانیش زۆر مەترسیدارە.



وشە - سۆران عەزیز