یوتیوب دیاری دەبەخشێتەوە

:: PM:07:03:29/05/2024 ‌

پێگەی یوتیوب، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنییەوە ڕای دەگەیەنێت، پەخشی Playablesی كردووەتەوە و ئێستە هەموو كەس دەتوانێت تێیدا بەشدار بێت.

پێشتر بە شێوەی ئەزموونی، پەشخی Playablesی تایبەت كردبوو بۆ بەشداربووە تایبەتەكانی، ئەوانەی چەناڵی گەورەیان هەیە، بەڵام بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پێگەكەوە، ئێستە هەموو كەس دەتوانێت لەوێ چێژ لە یارییەكان بكات.

پلەیەبلز، لەناو ئەپڵیكەیشنی یوتیوب بە سیستمی ئەندرۆید و ئایۆس كار دەكات، بریتییە لە كەتەگۆرییەكی تایبەت بە یاری لەناو ئەپەكەدا.

ئەوەی بۆ بەكارهێنەران گرنگە، وەكو پلەیستەیشن و ئێکس بۆكس و شوێنە تایبەتەكانی یاری، لەمیشدا قۆناغەكانی تێپەڕینی هەر یارییەك تۆمار دەكرێت و خوێنەر لەگەڵ یارییەكاندا بەردەوام دەبێت.


وشە - عەبدوڵا عومەر