كونسوڵگەى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و داوا ده‌كات، خه‌ڵك هه‌ڵنه‌خه‌ڵەتێن و پاره به نووسینگه و شوێنان نه‌ده‌ن له پێناو وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌مه‌ریكا.
كونسوڵگەى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، مه‌هێڵه هه‌ڵتبخه‌ڵه‌تێنن، ته‌نیا شوێن كه پاره‌ی ڤیزای گه‌شتیاریی ئه‌مەریكای لێوه ده‌درێت یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی به‌غدایه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی كرا به نامه، ته‌له‌فۆن یان ئیمەیڵ بۆ ناردن یان حه‌واڵه‌كردنی پاره له به‌رانبه‌ر پێدانی ڤیزا، پێویسته وه‌كو ساخته‌كاری سەیرى بكه‌یت و خۆتی لێ به‌دوور بگریت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوو، چه‌ندان نووسینگه‌ی گه‌شیاری ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه كه ده‌توانن ڤیزای ئه‌مه‌ریكا بۆ هاووڵاتییان وه‌ربگرن.