هونەرمەندێكی دیاری سعوودی دەڵێت من كوردم و گۆرانییەك بۆ سەرۆك بارزانی دەڵێت

:: AM:10:18:08/06/2024 ‌
گۆرانیبێژێكی بەناوبانگی سعوودی، گۆرانییەك لەبارەی كوردستان دەڵێت و ستایشی ئازایەتی سەرۆك بارزانی دەكات.

دوێنێ حەوتی حوزەیرانی گۆرانیبێژی بەناوبانگی سعوودی عەبدولمەجید عەبدوڵا، گۆرانییەكی نوێ بە ناوی "كوردم من" لە یوتیوب بڵاو كردەوە كە تێیدا باس لە جوانیی كوردستان و ئازایەتی سەرۆك بارزانی دەكات و باس لە خۆشەویستیی سەرۆك وەزیرانی  كوردستان بۆ خاكی كوردستان دەكات.

گۆرانییەكەی عەبدولمەجید هۆنراوەی عەبدوڵا ملحمە، ئاوازەكەی  فایز سەعید دایناوە كە ئاوازدانەرێكی بەناوبانگی  ئیماراتییە.

عەبدولمەجید نەك لەسەر ئاستی سەعوودییە بەڵكو لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش یەكێكە لەپڕبەرهەمترین و كاریگەرترین هونەرمەند، لەدایك بووی 1962 سعووییە، لە تەمەنی  13ساڵی كاری هونەری دەكات، لە ساڵی 1979 یەكەم بەرهەمی لە قاهیرە تۆمارە كردووە، لە ساڵی 1984 وەك هونەرمەندێكی بەناوبانگ دەركەوتووە.

67 ئەلبومی هەیە،  زۆرترین بەرهەمی لەسەر ئاستی هونەرمەندانی عەرەبی هەیە، خاوەنی 52 ڤیدیۆ كلیپە، خەڵاتی جەوازی سعوودی و خەڵاتی فەخری سعوودیەشی پێبەخشراوە.



وشە - سۆران عەزیز