نرخی زێڕ لە دواین رۆژی هەفتەبازاڕی بۆرسە پاشەکشەیەکی زۆری تۆمار کرد و نزیکەی 3.5% لە نرخەکەی دابەزی. تەنیا لە رۆژی هەینیدا نزیکەی 100 دۆلار لە بەهای زێڕ کەمی کردووە و هۆکارە سەرەکییەکەش پێوەندیدارە بە بڕیارێکی چین.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ دوێنێ هەینی تا دوو هەزار و 385 دۆلار هەڵکشا بەڵام دواجار نرخەکەی بە خێرایی دابەزی و بە دوو هەزار و 293 دۆلار داخرا.
یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی دابەزینی نرخی زێڕ پێوەندیدارە بە چین کە بڕیاری دا کڕینی زێڕ رابگرێت، پێشتر بەهۆی ئەوەی کە وه‌به‌رهێنه‌رانی چین ده‌ستیان به كڕینی زێڕ کردبوو نرخی زێڕ بەردەوام گران دەبوو و بڕیارە پێچەوانەکەیشی کاریگەرییەکانی پێچەوانە دەکاتەوە.
ئەگەری دابەزینی رێژەی سوودی بانکی لە لایەن بانکی ناوەندیی ئەمەریکا زۆر لاواز بووە
له‌لایه‌كی تره‌وه ئەگەری دابەزینی رێژەی سوودی بانکی لە لایەن بانکی ناوەندیی ئەمەریکا زۆر لاواز بووە و بۆیەش نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کردووە.
له‌گه‌ڵ دابەزینی نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا، له هه‌ولێریش نرخی زێڕ دادەبەزێت و ئه‌مڕۆ مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 24 به 535 هه‌زار دینار، زێڕی عه‌یار 21 به 470 هه‌زار دینار و عه‌یار 18 به 395 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.