جیا له‌ سێكس ڤیاگرا سوودی‌ تریشی‌ هه‌یه‌

:: PM:03:34:08/06/2024 ‌
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێدا كه‌ له‌لایه‌ن توێژه‌رانی زانكۆی ئۆكسفۆرده‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڤیاگرا كاركردنی خوێنبه‌ره‌كانی مێشك به‌رز ده‌كاته‌وه‌ له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ مه‌ترسی تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌ هه‌یه‌.

توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڤیاگرا ڕۆیشتنی خوێن له‌ هه‌ردوو بۆرییه‌ گه‌وره‌ و بچووكه‌كانی مێشكدا زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ردوو جۆری ڤیاگرا و سیلۆستازۆڵ به‌رگری خوێنبه‌ره‌كان له‌ مێشكدا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.

تیمه‌كه‌ ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ڕه‌نگه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ چاره‌سه‌ر و خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌ بۆ خوێنبه‌ره‌كان بگۆڕێت، كه‌ به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشكه‌وه‌ دروست ده‌بێت.

حه‌به‌ شینه‌كه‌ یان ڤیاگرا، لای زۆرێك له‌ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵات زیاتر ناسراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زۆر گرنگیدان به‌ لایه‌نی سێكسی و سیستمی خۆراك و بیركردنه‌وه‌ و سترێس و كێشه‌ی ده‌روونی و سێكسییه‌وه‌.



وشە - وشه‌