باوكێكی به‌ریتانی تووشی شۆك ده‌بێ كه كچه 17 ساڵییه‌كه‌ی دووچاری نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن ده‌بێ به‌هۆی كێشانی زۆری جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی. ئه‌و كچه هه‌رزه‌كاره به‌هۆی ئه‌و جۆره جگه‌ره‌یه‌وه، كونێك له سییه‌كانی درست بووه و دیوه‌ده‌ری كردووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی حوزیران، له رۆژنامه‌ی "میترۆ"ی به‌ریتانیی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كچه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره بووه، ناوی "كایلا"یه و به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و له دوای پشكنین، پزیشكان باوكیان ئاگادار كردووه كه سییه‌كانی نه‌خۆشه‌كه به‌هۆی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی كون بووه دیوه‌ده‌ری كردووه.
مارك پلایس كه باوكی كایلایه بۆ رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه گوتی، به‌هۆی كونبوونی سییه‌كانی كچه‌كه‌ی، پزیشكان بۆ ئه‌وه‌ی تووشی جه‌ڵته نه‌بێت، ده‌ستبه‌جێ نه‌شته‌ركارییه‌كی گه‌وره‌یان بۆ كرد كه ماوه‌ی پێنج سه‌عات و نیوی خایاند، بۆ ئه‌وه‌یش پارچه‌یه‌كیان له سییه‌كانی لێ كرده‌وه. پزیشكانیش ده‌ڵێن هۆكاره‌كه‌ی زۆر كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بووه.
باس له‌وه ده‌كرێ كه كایلا له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 400 جگه‌ره‌ی كێشاوه، كێشانه‌كه‌یش به جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بووه. ئێسته‌یش كایلا وێڕای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌ركارییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام له ژێر چاودێریی پزیشكان ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی چاره‌سه‌ره‌كانی تریش وه‌رده‌گرێت و له مردنێكی مسۆگه‌ر رزگار ده‌كرێت.
رێكخراوی Action on Smoking and Health رای گه‌یاندووه، له ساڵی 2023دا رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان به جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌راورد به ساڵانی پێشتر، 20% زیادی كردووه.
هاوكات له توێژینه‌وه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی بۆ ته‌ندروستیی گشتی، ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌كێشن، ته‌مه‌نیان له نێوان 11 تا 17 ساڵدایه، له ساڵی 2023یشدا ژماره‌كه زۆر زیاتری كردووه كه زۆرجار پزیشكان هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌ده‌ن.